لە مەخمور گەریلای یەژاستار ماردین پەنابەر یادکرایەوە
لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا، گەریلای یەژاستار ماردین پەنابەر، لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور یادکرایەوە.
لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا، گەریلای یەژاستار ماردین پەنابەر، لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور یادکرایەوە.
گەریلای یەژاستار، ماردین پەنابەر (بەیبون کارا) لە ٤ ی تەمموزی ٢٠٢٢ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری لە هەرێمی مەتینا لەگەڵ چوار هەڤاڵیدا بەهۆی هێرشی چەکی کیماییەوە شەهیدبوون. لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور یادکرایەوە.
مەراسیمەکە لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان بە بەشداری سەدان کەس لە گەلی مەخمور بەڕێوەچوو. پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، باوکی شەهید، جەمیل کارا، بەناوی بنەماڵەکەیەوە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و گوتی: "سوپاسی هەمووتان دەکەم کە لەم ڕۆژەدا بەتەنها ئێمەتان جێنەهێشت، شەهید تەنها شەهیدی ئێمە نییە، بەڵکو شەهیدی هەمووتانە، ئێمە وەک بنەماڵە، شانازی بە کچەکەمانەوە دەکەین، بەڵێن دووپات دەکەینەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەکەی، سەرەخۆشی لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد و گەلی کەمپی مەخمور بەتایبەت دەکەم".
پاشان، ساریا مارینۆس، بەناوی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانەوە ئاماژەی بەوە کرد، خاوەندارێتیکردن لە شەهیدان مانای خاوەندارێتییە لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "سەرەخۆشی لە ڕۆڵەکانی گەلی کورد دەکەین، ئێمە شانازی بە شەهیدەکانمان دەکەین و لەسەر ڕێگەیان بەردەوام دەبین، سەرەخۆشی لە گەلی مەخمور و هاوڕێکانی دەکەین کە تا ئێستا لە سەنگەرەکاندا شەڕدەکەن".
دواتر بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ماردین پەنابەر پیشاندرا.
مەراسیمەکە بە گوتنەوەی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.