لە مەخمور کۆمەڵکوژی پاریس شەرمەزارکرا

دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بە ڕێپێوانێکی جەماوەری کۆمەڵکوژییەکەی پاریسیان شەرمەزار کرد.

لە یانزەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسدا، لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

لەسەر ناوی جەماوەر، هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی مەخمور، فیلیز بوداک لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی کرد.

فیلیز بوداک لە کەسێتی شەهید سارا هەموو شەهیدانی تەڤگەری ئازادی کوردستانی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کۆمەڵکوژی پەیامی داگیرکەران بوو بەوەی ناهێڵن ژن و گەنجان لەسەر ئەم خاکانە بژین گوتی: "هەڤاڵ سارا لە دێرسیمەوە تا زیندان پێشەنگی بەرخۆدانی ژنان بوو. داگیرکەران هەردەم لەسەر داگیرکاری و قڕکردن خۆیان بنیات دەنێن. بەڵام دەبێت باش بزانن، هەرگیز سەرناکەون، ئێمە درێژە بە بەرخۆدان و تێکۆشانی ژنان دەدەین، لەسەر هێڵی هەڤاڵ سارا دەبین".

هەروەها گوتی: "هەڤاڵ سارا دەیگوت "ژیانم هەمووی تێکۆشان بوو"، بەها بنەڕەتییەکانی جڤاکی پاراست و تا دوا سات درێژەی بە تێکۆشان دا. بەڕێزەوە یادی هەڤاڵ سارا دەکەینەوە. سەرکەوتن هەردەم بۆ هێڵی ژنی ئازادە".

پاشان درووشمەکان بەرزکرانەوە و چالاکییەکە کۆتایی هات.