لە مەخمور یادی ژنانی شۆڕشگێڕ سارا، رۆژبین و رۆناهی بەرزڕاگیرا
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور یادی سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایەلەمەز بەرزڕاگیرا کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کران.
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور یادی سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایەلەمەز بەرزڕاگیرا کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کران.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودیی مەخمور یادی یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە سەکینە جانسز (سارا)، دیپلۆماتی کورد و نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە پاریس فیدان دۆغان (رۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) بەرزڕاگیرا، کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا تیرۆر کران.
مەراسیمی یادکردنەوەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ئیشتار لە رێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان سازکرا و بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد.
لەماراسیمەکەدا هاوسەرۆکی شارەوانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور فاتمە بیلەن لەبارەی تێکۆشان و بەرخودانی شەهید سارا قسەی کرد و ورایگەیاند، "هیچ وتەیەک ناتوانێت گوزارشت لە ژیانی شەهید سارا و هاوڕێیانی بکات. تێکۆشانی ٣٠ ساڵە کە ئەو بە فکر و فەلسەفەی رێبەرایەتی بەرەوپێشی برد، بۆ نانسامەی ئازادی ژن و بەرەوپێشبردنی ژن بوو. دەبێت هەرگیز ئەو ئەقڵیەتەی دوژمن کە پێشەنگانمان دەکاتە ئامانج لەبیر نەکەین. دەبێت بەردەوام بەرخودان و تێکۆشانمان بەرامبەر ئەو ستەمە دەرببڕین و خاوەنداری لە رەنجی شەهیدان بکەین".
دوای قسەکان بەڵگەفیلم لەسەر ژیانی ئەو سێ ژنە شۆڕشگێڕە نمایش کرا و یادەکە بە دروشمەکانی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتاییهات.
هـ . ب