لە مەتینا ٣ داگیرکەر سزادران و لە ئاڤاشین و زاپ چالاکی ئاسمانی ئەنجامدران

لە چالاکیەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەرێمی مەتینا ٣ داگیرکەر سزادران. لە ئاڤاشین و زاپیش لە ئاسمانەوە لە داگیرکەران درا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی هێزەکانی گەریلا و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانی پاراستنی ئاسامانی شەهید دەلالمان:

١٣ی ئایار کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گردی شەهید بەرخۆدان لە هەرێمی زاپ لە ئاسمانەوە داگیرکەرانیان بۆردومان کرد.

١٣ی ئایار کاتژمێر ١٥:١٠ لە گردی شەهید سەرداری هەرێمی ئاڤاشین داگیرکەران هەر بەو شێوەیە بۆردومان کران.

هەردوو چالاکیەکە بە شێوەیە سەرکەوتووانە ئەنجامدران و گورزی گەورە لە داگیرکەران درا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابوردا:

١٤ی ئایار کاتژمێر ١٠:٠٠ لە هەرێمی مەتینا، سوپاری داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر گوندەکانی کێستە و ئاسور و دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری کرد. هێزەکانمان، داگیرکەرانیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان کە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردبوو و بە بەهێزی لە داگیرکەرانیاندا. بە چالاکیەکەدا بەپێی زانیاریەکانمان داگیرکەرێک سزادرا.

کاتژمێر ١١:٣٠ لەدژی یەکینەیەکەی جیاوازی داگیرکەران لە ٣ لاوە بە شێوەیەکی کۆردینەیی چالاکی گەریلایی ئەنجامدرا. شەڕ و پێکدادان ٤٥ خولەک بەردەوام بوو و بە پێی زانیاریەکان ٢ داگیرکەری سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو.

دوای هەردوو چالاکیەکە داگیرکەران کە نەیانتوانی پێشرەوی بکەن بە ئۆبۆس هەرێمەکەیان تۆپباران کرد و بەرەو گردی توندورا کشانەوە. کاتژمێر لەنێوان ١٦:٠٠ و ١٦:٤٠ هەرێمەکە بە فڕۆکە بۆردومانکرا. سوپای داگیرکەری تورک کاتژمێر ٢١:٣٠ بە هەلیکۆپتەر هێرشی ئەنجامدا و هەلیکۆپتەری سکۆرسکیش کوژراو و بریندارەکانی گواستەوە.

دەوڵەتی تورک بانگەشەی ئەوە دەکات لە چالاکیەکەدا سەربازێک کوژراوە و ٢ گەریلا شەهید بوون. بەڵام ئەو زانیاریە راست نییە و بە پێی زانیاریەکانمان ٣ داگیرکەری سزادراون و داگیرکەرێک بریندار بووە و زیان بەر هیزەکانمان نەکەوتووە.

١٥ی ئایار کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی مامرەشۆی هەرێمی ئاڤاشین، لەدژی داگیرکەران بە چەکی قۆڕس جالاکی ئەنجادا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

هێرشی فڕۆکە و هەلیکۆپتەرەکان

سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکە هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

١٤ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٠٠ – ٠٠:٠٠ گۆڕەپانی کۆردینەی مەتینای بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرد.

١٥ی ئایار کاتژمێر ٠٢:٠٠ گۆڕەپانی چەمچۆی هەرێمی زاپی بە فڕۆکەی جەنگی ٢ جار بۆردومان کرد.

١٥ی ئایار کاتژمێر ٢١:٢٠ و ٠١:٣٠ هەلیکۆپتەرەکان لە گۆڕەپانی مامرەشۆ، ئارس فارس و مەرڤانۆسی ئاڤاشین دەستیان بە جموجووڵ کرد.

١٦ی ئایار کاتژمێر ٠٦:٢٠ دۆڵی کۆنفڕانسی هەرێمی ئاڤاشین بە فڕۆکەی شەڕ دوو جار بۆردومانکرا."

ف.ق