لە مەتینا و خواکورک گەریلا چالاکی کرد
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە گۆڕەپانەکانی مەتینا و خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە گۆڕەپانەکانی مەتینا و خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە: "تیمە گەڕۆکەکانمان لە مەتینا و خواکورک لە داگیرکەرانیاندا. سوپای تورکی داگیرکەر بێ پسانەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا".
هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر زانیاری بەرفراوانی بڵاوکردەوە، راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە هەرێمی مەتینا:
داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری لە شەوی ١٧ی حوزەیراندا کرانە ئامانجی چالاکی سابۆتاژی هێزەکانمان. ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون و برینداربوون رووننەبووەتەوە. دوای چالاکییەکە هەلیکۆپتەر بەسەر گۆڕەپانەکەدا سوڕانەوە.
لە هەرێمی خواکورک:
١٨ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٣٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە شاخی شەهید شاهان درا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
١٦ و ١٧ی حوزەیران گۆڕەپانی سەری مەتینای هەرێمی مەتینا ٢ جار، گۆڕەپانی شاخی جودی و شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٣ جار، گۆڕەپانەکانی سنین و ئاوی لۆلانی خواکورک ٣ جار و بە گشتی ٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١٧ی حوزەیرانگۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری لە متینا ١١ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا.
١٧ و ١٨ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا لە زاپ، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی و شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی زاپ، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری و گۆلکا لە مەتینا ١٩٦ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قور بۆردومان کران.
سوپای تورکی داگیرکەر لە ١٦ و ١٧ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف- ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە حەفارە هەوڵیدا سەنگەرەکانی بەرخودانمان بڕوخێنێت".
هـ . ب