لە موش لە شەرمەزارکردنی قڕکردنی سیاسییدا ٤ کەس دەستگیرکران

لە موش ئەوکاتەی سیاسەتمەدارەکان ویستیان بۆچوونیان دەربڕن دەربارەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی، پۆلیس هێرشی کردە سەریان و ٤ کەسیان دەستگیر کرد.

پێشتر ١١ کەس دەستگیرکران، پاش بەشداریکردنیان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی هونەرمەند میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) کە ٢٣ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ناوەندی چاند و هونەری ئەحمەد کایا شەهید کرا. بۆیە بەڕێوەبەری شار و شارۆچکەکانی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز و دەبەپە، ویستیان ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەنەوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەم ١١ کەسە.

پۆلیس هێرشی کردە سەر بەشدارانی ڕاگەیاندراوەکە و چوار کەس دەستگیرکران، لەنێویاندا هاوسەرۆکی هەدەپە لە شارەکە، پاشان گوازرانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە.