لە ناوچەکانی پەدەکەوە هێرش دەکرێتە سەر کوڕەژارۆ!

هەلیکۆپتەرەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکانی سەر بە پەدەکەدا تێدەپەڕن و هێرش دەکەنە سەر کوڕەژارۆ. هاوکات گەریلاکانی ئازادی دەستێوەردان لە دژی جموجوڵە زۆرەکانی هەلیکۆپتەر بۆ سەر شاخی ڕووبار دەکەن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بە دەست گەیشتوون، دەوڵەتی تورک بە هەلیکۆپتەر هێرش دەکاتە سەر کوڕەژارۆ. دەوترێت هەلیکۆپتەرەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەفڕن و هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی گەریلا و کوڕەژارۆ.

هەروەها لە ناوچەی شاخی ڕوبار جموجۆڵێکی زۆری هەلیکۆپتەر هەیە. ئەو سەرچاوەیە وتیشی، گەریلاکان دەستوەردانیان لە جموجوڵی هەلیکۆپتەرەکان کردووە و بەرەنگاریان بوونەتەوە.

ژ.ت