لە ناوچەی هێنێی ئامەد بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلە ڕوویدا
لە ناوچەی هێنێ لە پارێزگای ئامەد لە باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
لە ناوچەی هێنێ لە پارێزگای ئامەد لە باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای بومەلەرزەناسیی قەندیلی، لە گوندی نەریبە شەینۆن لە ناوچەی هێنێ پارێزگای ئامەد، ئەمڕۆ ١٠.٠٩ی پێش نیوەڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلە بەپێوەری ڕێختەر ڕوویداوە و ناوچەکەی هەژاندووە.
بوومەلەرزەکە لە ٥ کیلۆمەتریی قوڵایی ژێر زەویدا ڕوویداوە.
لە دوای ئەو بومەلەرزەیە لە کاتژێمر ١٠:١٧ دا بومەلەرزەیەکی تر بە گوڕی ١.٨ پلە لە گوندی رسنی سەر بەو ناوچەیە ڕوویداوە.
ژ.ت