لە قەرەچۆخ لەدژی داعش ئۆپەراسیۆنێکی فراوان دەستیپێکرد

سوپای عێراق، لە چیای قەرەچۆخی مەخمور لەدژی چەتەکانی داعش دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان کرد.

غازی فەیسەل فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە) رایگەیاند، ئەمڕۆ بە بەشداری هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق، سوپای عێراق و هێزەککانی پێشمەرگە کاتژمێر ٠٤:٠٠ی بەرەبەراین بە درێژایی ١٥ کیلۆمەتر لەدژی چەتەکانی داعش لەسەر چیای قەرەچۆخی مەخمور ئۆپەراسیۆن دەستیپێکردووە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، فڕؤکەی جەنگی، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی چاودێریش بەکاردەهێنرێن. ئۆپەراسیۆنەکە چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت."

ماوەیەکی درێژە کە چەتەکانی داعش لەو هەرێمە هێرش دەکەنە سەر خەڵکی مەدەنی و سوپای عێراق. لە ئەنجامی هێرشەکاندا، زۆر هاوڵاتی و دانیشتوانەی ناوچەیەک کوژراون و ڕفێنراون. هەروەکا سەربازانی عێراقیش دەکوژرێن.

چەتەکانی داعش بە تایبەتی چیای قەرەچۆخ و هەرێمەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی عێراق لە مەخمور بەکاردەهێنن و خۆیان ڕێکدەخەنەوە.

ف.ق