لە رووداوێکی هاتووچۆ لە دیلۆک ٦ کەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەناوچەی شەهید کامیلی دیلۆک ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.

لە رووداوێکدا کە لە بولڤاری رەجەب تەیب ئەردۆغانی ناوچەی سەهید کامیلی ناوەندی دیلۆک روویدا هەر یەک لە تەها کاچار، مەسعود تاشدەمیر، جیهاد، خەدیجە، کاردەلەن و کادیر سات ژیانیان لەدەستدا.

راگەیەندرا کە ئەبرو ساتیس کە لە رووداوەکەدا برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە باری تەندروستی ناجێگیرە.

تەرمەکان بە مەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی دیلۆک کراون.

هـ . ب