لە سلێمانی دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا
لە شاری سلێمانی، کۆمەڵەی ناڕازی شەقام، لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
لە شاری سلێمانی، کۆمەڵەی ناڕازی شەقام، لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە باخی گشتی شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و چالاکوانان و بەشێک لە میدیاکان، کۆمەڵەی ناڕازی شەقام، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ناو خاکی باشوری کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
شنە عەلی خەیات، بەیاننامەی کۆمەڵەکەی خوێندەوە، لە بەیاننامەکەدا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە کرا و ناڕازیبوونی خەڵک ڕاگەیەندرا و داوایانکرد کە لایەنە سیاسیەکان هەڵوێستی خۆیان بنوێنن بەرامبەر بە داگیرکاری خاکی باشووری کوردستان.
دوای خوێندنەوەی بەیاننامەکە، چالاکوان پاکیزە حەمە ئەمین قسەی کرد و وتی: "کوا ئەو حوکمەتەی کە ئەیوت موچەی بێکەرامەت قبوڵ مەکەن و نەتانەوێت، ئەی بۆچی ئێستە داگیرکاری قبوڵ دەکەن و بێهەڵوێستن، بەسە بێهەڵوێستی، دەبێت هەمووان دژی ئەم هێرشانە هەڵوێستمان هەبێ."