لە سنووری دهۆک بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەیەکی نەوتی و بەرهەمهێنانی نەوت ڕاگیرا
ئەمشەو بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی شێخان و زیانی ماددی زۆری لێ کەوتووەتەوە.
ئەمشەو بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی شێخان و زیانی ماددی زۆری لێ کەوتووەتەوە.
ئەمشەو بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی ناوچەی شێخان لە پارێزگای دهۆک، بەپێی زانیارییەکان، زیانی ماددی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەپێی زانیارییەکان هێرشەکە بۆ سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکیی بووە لە باعەدرێ لە شارۆچکەی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.
لەم بارەیەوە، كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازییه‌كانی نه‌وتی هه‌رێم له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه و هێرشەکانی شەرمەزار کرد كه شوێنه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی سه‌ر به كۆمپانیا ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یانی كرده ئامانج.
بۆیە کۆمەڵەکە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاگرت و دەڵێت: "ئه‌م هێرشانه مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆی بۆ سه‌ر ژیان و سه‌لامه‌تی كرێكاران درووستكرد، چ هاوڵاتی عێراقی و بیانی، زیانیشیان به ژماره‌یه‌ك ئامێر گه‌یاندووه، له ئێستاشدا تیمه‌كان ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێژه‌ی زیانی دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و دامه‌زراوه مه‌یدانییه‌كان، له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌كه، له‌نێویاندا ئه‌وانه‌ی كه نه‌كراونه‌ته ئامانج، وه‌ستاندنی كاتی به‌رهه‌مهێنانیان ڕاگه‌یاندووه".
کۆمەڵەکە داوا لە هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ڕێوشوێنی زیاتر بگرنه‌به‌ر بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی و ئاسایشی كارمه‌ندان و دامه‌زراوه‌كان.