لە تەلەعفەر فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێڵێکیان بۆردومان کرد

سەرچاوەیەکی ئەمنیی بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی لە سنوری پارێزگای نەینەوا لە شارۆچکەی تەلەعفەر بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە پێنج کەس شەهیدبوون کە ژنیشیان تێدابووە

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنیی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیی لە سنوری پارێزگای نەینەوا لە گوندی دیجلەی سەربە شارۆچکەی تەلەعفەر بۆردوومان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا پێنج کەس شەهیدبوون،  ژنیشیان تێدایە.

ف.ق