لە تەقینەوەیەكدا لە ئامەد ١٠ كەس بریندار بوون
لە ناوچەی پیشەسازیی ئامەد تەقینەوەیەك ڕوویدا و لەئەنجامدا ١٠ كەس بریندار بوون.
لە ناوچەی پیشەسازیی ئامەد تەقینەوەیەك ڕوویدا و لەئەنجامدا ١٠ كەس بریندار بوون.
لە ناوچەی پیشەسازیی ئامەد، کە دەکەوێتە سەر رێگەی رحا، لە كارگەی "دووگوش تۆرنا" تەقینەوەیەكی بەهێز روویدا.
بەگوێرەی زانیارییەكان تەقینەوەكە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆتڵی ئۆكسیجن دا ڕوویداوە.
بەهۆی بەهێزبوونی تەقینەوەكەوە ١٠ كەس لە نزیكی شوێنی تەقینەوەكەوە بریندار بوون.
بەهۆی بەهێزبوونی تەقینەوەكەوە كارگەكە و كەل و پەلی ناو كارگەكە زەرەر و زیانێكی زۆری پێكگەیشتووە، تا ئێستاكەش لەسەر تەقینەوەكە هیچ لێدوانێكی فەرمی رانەگەیندراوە.
تیمەكانی فریاکەوتنی شارستانی و تەندروستی بریندارەكانیان گۆاستووەتە بۆ نەخۆشخانە.
ژ.ت