لە وان بەجۆشوخرۆشەوە نەورۆز پیرۆزکرا
گەنجانی وان بە هەڵگرتنی مەشخەڵ و ئاڵای پەکەکە و بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، پۆستەری ڕێبەر ئاپۆیان لە گۆڕەپانەکەدا دانا و دەوری پۆستەرەکەیان بە ئاگری نەورۆز ڕووناک کردەوە.
گەنجانی وان بە هەڵگرتنی مەشخەڵ و ئاڵای پەکەکە و بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، پۆستەری ڕێبەر ئاپۆیان لە گۆڕەپانەکەدا دانا و دەوری پۆستەرەکەیان بە ئاگری نەورۆز ڕووناک کردەوە.
گەنجان پێش ئاهەنگەکەی سبەینێی نەورۆز بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و "کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی"، لە گەڕەکی کۆیچی کۆبوونەوە و نەورۆزیان پیرۆزکرد.
گەنجان مەشخەڵ و ئاڵای پەکەکەیان هەڵگرت، بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، پۆستەری ڕێبەر ئاپۆیان لە گۆڕەپانەکەدا دانا و دەوری پۆستەرەکەیان بە ئاگری نەورۆز ڕووناک کردەوە. پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ لەنێو بازنەیەک لە ئاگری نەورۆزدا تاریکی شەوی ڕووناک کردەوە. ئاهەنگەکەی گەنجان دیمەنێکی ڕەنگینی پیشاندا.
دانیشتووانی گەڕەکەکەش بە هەلهەلە و درووشم پشتگیریان لە ئاهەنگی گەنجان کرد. ئاهەنگەکە تا درەنگانی شەو درێژەی کێشا و بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.