لە وان ئەو کۆڵانەی کە باڵەخانەی هەدەپەی لێیە داگیرکرا
ئەو کۆڵانەی کە باڵەخانەی هەدەپەی لێیە لە وان، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە داگیرکرا.
ئەو کۆڵانەی کە باڵەخانەی هەدەپەی لێیە لە وان، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە داگیرکرا.
کۆڵانی ناجیبەی وان کە باڵەخانەی رێکخستنی هەدەپەی وانی لێیە، جارێکیتر لەلایەن پۆلیسەوە داگیرکرا.
هەدەپە لە راگەیەنراوێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەدا، باڵەخانەکەیان لە وان جارێکیتر گەمارۆدراوە و هاتوچۆ بۆ کۆڵانەکە قەدەغەکراوە.
لە کۆڵانەکە کە باڵەخانەی پارتەکەی لێیە، هەفتەی رابردووش لەلایەن پۆلیسی تورکەوە داگیرکرابوو.
ف.ق