لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شەنگال ٤ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شەنگال ٤ کەس گیانیان لە دەستدا.
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شەنگال ٤ کەس گیانیان لە دەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە دوێنێ لەسەر ڕێگای گوندەکانی حەمدان و شەنگال ڕوویداوە و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عێراق و ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی پێکیاندا دا.
لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ٤ کەس گیانیان لە دەستدا، کە ٢ کەسیان هاووڵاتیی مەدەنی و ٢ کەسی تریشیان سەربازی عێراقی بوون. تەرمی قوربانییەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شەنگال.
لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئۆتۆمبێلێکی خوێندکاران و تانکەرێکی ئاوی سوپای عێراق لەسەر ڕێگای نێوان قەزای سنون و خانەسۆر بەیەکیاندادا و لەو ڕووداوەدا شۆفێرێکی پاسی خوێندکاران کوژران و ٣٠ کەسی تریش برینداربوون.
ژ.ت