لە ئامەد بانگەوازی بۆ 'ئازادی بۆ عەبدڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کرا

لە ئامەد، لە کۆبوونەوەی ڕاگەیاندنی بەرنامەکانی نەورۆزی ٢٠٤دا، بانگەواز درا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

بە پێی ڕاگەیاندراوی بەرنامەکانی نەورۆزی ٢٠٢٤، نەورۆزی ئەمساڵ لە سەدان ناوچە پیرۆز دەکرێت، کە ٥٧ جێگەیان ناوەندی دەبێت.

پیرۆزبای نەورۆزی ئەمساڵ لە ١٥ی ئادار لە ناوچەی دەپی خارپێت دەستپێدەکات کە، شوێنی یەكێک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە مەزڵوم دۆغانە.

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکرات (کەجەدە)، بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ناوەندی کلتوری دیجلە فورات. کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ڕیکخست و بەرنامەکانی نەورۆزی ٢٠٢٤یان ئاشکراکرد

هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئۆزتورک، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم لچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتیمۆگولار و چالاکوانی تەژەئا دیلان گوڤەنچ بەشداری کۆنگرەکەبوون.

ئەو جێگەیەی کە کۆنگرەی تێدا ئەنجامدرا بە ئاڵای نەورۆز ڕازێندرابووە.

دوای ئەوەی هاسەرۆکی کەجەدە بەدران ئۆزتورک بەرنامەکانی نەورۆزی خوێندەوە، چالاکوانی تەژەئا دیلان گوڤەنچ قسەیکرد.

دیلان ئاماژەی بەوەدا نەورۆز بۆ گەلانی میزۆپۆتامیا بەمانای نوێبوونەوە دێت و وتی: 'ئەم نوێبوونەوەیە لە هەمان کاتدا بەمانای بەرخۆدان دێت لە دژی دەسەڵاتداری زاڵم. ئەمەش ئەوە دەرخات لە هەرجێگەیەک زوڵم و ستەم هەبێ، لەو جێگەیەش بەرخۆدانی بە شکۆ هەیە. نەورۆزی ئەمساڵ قۆناغێکی وادا پێشوازی دەکەین کە لە دژی ژن و گەلان گوشارێکی زۆر هەیە. لە کاتێکی وادا پێشوازی دەکەین کە گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان و هەموو زیندانیان بڵاوبووەتەوە."

هاسەرۆکی دەبەپە چیدەم لچگون ئوچار بە شێوەزاری کرمانجکی کوردی قسەیکرد و ئەوەی دەستنیشان کرد نەورۆز بە مانای تێکۆشانە.

چیدەم باسی لەوەکرد هەتا پرسەکانی کورد بە شێویەکی جڤاکی چارەسەرنەکریت هیچ پرسێک چارەسەر نابێت و وتی: " نزیکەی ٢٥ ساڵە بەڕیز عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە. ئەم گۆشەگیرییە چ سودێکی دا بەم وڵاتە؟ هیچ سودێکی بۆ ئەم وڵاتە نەبووە. جگە لە شەڕ و کوشتنی ژنان هیچ شتێکی نەبووە. گۆشەگیری کۆتای بێت ئاشتی و ئارامی پێکدێت. وەک تێکۆشاران دەبێت کۆتای بە گۆشەگیری بهێنین، ئازادی بەڕیز ئۆجالان مسۆگەر بکەین. هەر وەک چۆن لە ٨ی ئاداردا وتمان، لە نەورۆزیشدا دەیڵێنیەوە 'چارەسەرکردنی پرسەکانی کورد پەیوەستە بە ئازادی بەڕێز ئۆجالانەوە'. وڵاتێکی دیموکراتیک پەیوەستە بە ئازادی بەڕێز ئۆجلانەوە، بۆ ئەم مەبەستەش تێکۆشانمان بڵندتر دەکەین."

هاوسەرۆکی  دەم پارتی تولای هاتیمۆگوللار بە زمانی عەرەبی پیرۆزکرد و وتی: "بەرنامەکانی نەورۆزمان لە ئامەدی دڵی کوردانستانەوە، بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ڕاگەیاند".

تولای هاتیمۆگولار ئاماژەی بەوەدا دواپات دەکەینەوە لە چارەسەرییەکی دیموکراتیک و وتی: "سوربوونی خۆمان بە تێکۆشانمان گەورە دەکەین و ئەنجام بەدەستدە‌هێنین."

تولای هاتیمۆگولار سەرەنجی خستە سەر مانگرتن لە خواردنی زیندانەکان و چالاکیەکانی ئێشگیری دادپەروەری و وتی: " دەبێت کێشەکانی کور بە ڕێگەی ئاشتی و دیموکراتیکی چارەسەربکرێن."

دوای قسەکان، بەرنامەکای نەورۆز بە گێڕانی ئاهەنگ کۆتایهات.