لە ئامەد زیانی قورس بەر زیاتر لە ٣ هەزار بینا کەوتووە
بە گوێرەی ئامارەکانی پلاتفۆڕمی پشتیوانی و پارێزگاری لە شاری ئامەد، لەو شارەدا بە هۆی بومەلەرزەوە زیانی قورس بەر سێ هەزار و ٢٥٢ خانوو کەوتووە
بە گوێرەی ئامارەکانی پلاتفۆڕمی پشتیوانی و پارێزگاری لە شاری ئامەد، لەو شارەدا بە هۆی بومەلەرزەوە زیانی قورس بەر سێ هەزار و ٢٥٢ خانوو کەوتووە
لە ئامەد کە یەک لەو ناوچانەبوو بە هۆی بومەلەرزەوە زیانی بەرکەوت، کارەکانی خەمڵاندن و دەستنیشانکردنی زیانەکان لە ناوەندی شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری تەواو بوو.
پلاتفۆڕمی پشتیوانی و پارێزگاری لە ئامەد لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە ئامارەکانی زیانەکان زانیاری بڵاوکردەوە و راشیگەیاند کە هێشتا لە گوندەکان کارەکانی خەمڵاندن بەردەوامە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پلاتفۆڕمەکە، لێکۆڵینەوە لەسەر ١٥٩ هەزار و ٨٣٢ خانوو ئەنجامدراوە، ٢٢ بینا بە تەواوەتی رووخاون و دەبێت ٦ هەزار بینا دەستبەجێ بڕوخێندرێن. پلاتفۆڕمەکە رایگەیاندووە کە ٣ هەزار و ٢٥٢ بینا زیانی قورسیان بەرکەوتووە، ٢ هەزار و ٨٢٨ بینا نیمچە رووخاون و ٣٢ هەزار و ٦٥٢ بیناش کەمتر زیانیان بەرکەوتووە.
هـ . ب