لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتی تورکدا لە قلەبانی وان ١٠ کەس دەستگیرکران

جەندرمەکانی دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد ئەم بەیانییە لە ناوچەى قلەبانی وان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتیان و ١٠ کەسیان دەستگیرکرد.

ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە دژی گەلی کورد لە باکوری کوردستان بەبێ راوەستان بەردەوامیی هەیە. ئەم بەیانییە جەندرمەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی قلەبانی پارێزگای وان هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و ١٠ کەسیان دەستگیرکرد.

تاوەکو ئێستا هۆکاری هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە روون نەبووەتەوە، بەڵام کەسە دەستگیرکراوەکان لەلایەن جەندرمەکانەوە براون بۆ فەرماندەیی جەندرمە لە شاری وان.

تاوەکو ئێستا ناوی چەند کەس لە دەستگیرکراوەکان روون بووەتەوە و ناوەکانیان بریتین لە: توران ساری گوڵ، مەسعود ئەرزەنگین، مەدەنی دەمیر، کەمال دایی، محەمەد ئاکگیون، جیهان ئاتدەمیر، مەحکوم ئاتدەمیر و کەسێکی تر بە ناوی ئەمراە، کە پاشناوەکەی روون نەبوەتەوە.

ژ.ت