لە ئێران ٣ زیندانی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد
لە زیندانی سنە ٣ چالاکوانی کورد دژی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ٤ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.
لە زیندانی سنە ٣ چالاکوانی کورد دژی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ٤ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی دەنگی دەستگیرکراوانی کورد و ئێران، لە زیندانی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٣ چالاکوانی کورد بە ناوەکانی نەرمین خودا مورادی و حیکمەت سەعیدی خەڵکی سنە و کامەران ڕەسوڵی خەڵکی شاری بانە، ٤ ڕۆژە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هەر ٣ کوردەکە، کاتی دەستبەسەرکردنیان درێژکراوەتەوە و لە مافە بنەڕەتییەکانی وەک دیتنی پارێزەر و پەیوەندیی لەگەڵ خێزانەکانیان بێبەش کراون. جێگەی باسە، هەر ٣ چالاکوانە کوردەکە، دوو مانگە لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئێرانەوە بە فەرمانی دادەوەر دەستبەسەرکراون.