'لە زینداندا لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو کەس بە شێوەی گوماناوی مردوون'
بەڕێوەبەری مەبیادەر ئەنوەر تاش سەردانی ئێشکگریی دادپەروەری کرد و باسی لەوەکرد کە لەماوەی هەفتەیەکدا لە زیندان دوو زیندانی 'بەشێوەی گوماناوی' گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری مەبیادەر ئەنوەر تاش سەردانی ئێشکگریی دادپەروەری کرد و باسی لەوەکرد کە لەماوەی هەفتەیەکدا لە زیندان دوو زیندانی 'بەشێوەی گوماناوی' گیانیان لەدەستداوە.
ئێکسگریی کەسوکاری زیندانی نەخۆش کە لە نوسینگەی سەندیکای پارێزەرانی وان دەستیان پێکردووە لە رۆژی ٩٨همیندا بەردەوامە. ئەمڕۆ دایکی رۆژهات ئایدن کە لە گرتووخانەی جۆری تی تۆکات بەدیلگیراوە هەمە ئایدن چالاکیەکەی درێژە پێدا. بەڕێوەبەرانی مەبیا دەر سەردانی ئێشکگریی دادپەروەریان کرد،
بەڕێوەبەری مەبیادەر ئەنوەر تاش رایگەیاند، "چەندین ساڵە ستەم لە گەلی کورد دەکرێت و سیاسەتی گوشار پەیڕەو دەکرێت. ئەو ستەمە لە زیندان دژوارترە. رەنج و ماندووبوونی دایکان رەنجێکی پیرۆزە". تاش باسی لەوەکرد کە سینان کایا لە زیندانی جۆری ئێس لە ئیدر و شەرڤان جان گودەر لە زیندانی جۆری ئێفی وان 'بەشێوەی گوماناوی' ژیانیان لەدەستداوە و وتی، "ئێمە هێشتاش هۆکای مردنی ئەو دوو گەنجەمان لە زیندان نازانین. با دەستبەجێ ئەو بابەتە ئاسکرا بکرێت. با ستەم کۆتایی پێبێت".
'دەبێت زۆر باشتر خاوەنداری لە چالاکی دایکان بکرێت'
تاش ئەوەی خستەڕوو کە پێویستە دایکان کە لە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەریدان بە تەنیا نەهێڵرێن و وتی، "پێویستە ئێمە زیاتر خاوەنداری لە دایکانی خۆمان بکەین. پێویستە ئێمە زیاتر خۆمان ماندوو بکەین. دەبێت ئێمە ئەو بارە بەتەنیا نەخەینە ئەستۆی دایکان، بەرامبەر بەو ستەمە سەردانەخەین و نەترسین. ئەگەر ئێمە خاوەنداری لە دایکان نەکەین ئەو ستەمە قورستر دەبێت. ئێمە دەمانەوێت وەک هەموو گەلێک بەشێوەیەک ئازاد بژین. پێویستە زیندانیانی نەخۆش چارەسەریان بۆ بکرێت و ئازاد بکرێن. بۆچی زیندانیان چارەسەری پزیشکیان بۆ ناکەن؟ دەبێت ئێمە ببینە دەنگی زیندانیان".
هـ . ب