لە زیندانی هەولێر ٤٠ رۆژە داغ و ئەر مانیان لە خواردن گرتووە
لە زیندانی هەولێر ٤٠ رۆژە مەزڵوم داغ و عەبدولرەحمان ئەر کە رووبەڕووی مامەڵەی خراپ بوونەوە لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان.
لە زیندانی هەولێر ٤٠ رۆژە مەزڵوم داغ و عەبدولرەحمان ئەر کە رووبەڕووی مامەڵەی خراپ بوونەوە لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان.
لە ١٧ت تەمووزی ٢٠١٩دا لە دژی پلەدارێکی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر بە ناوی عوسمان کۆسە هێرشێک ئەنجامدرا. لە هێرشەکەدا کۆسە و هاوڵاتیەکی عێراقی بە ناوی نەریمان عوسمان و هاوڵاتیەکی هەولێر بە ناوی بەشدار رەمەزان گیانیان لەدەستدا. مەزڵوم داغ و عەبدولرەحمان ئەر بەهۆی ئەو هێرشەوە دەستگیرکرابوون. داغ و ئەر لە زیندانی هەولێر راگیراون.
مەزڵوم داغ و عەبدولرەحمان ئەر لەو رۆژەوەی راپێچی زیندانکراون بەردەوام پرسی پێشێلکردنی مافەکانیان دەکەوێتە بەرباس. مەزڵوم داغ و عەبدولرەحمان ئەر لە دوایین نمونەدا بە هۆی گوشارلێکردن و ناچارکردنیان بە یەکپۆشی لە ١٨ی ئایاردا مانیان لە خواردن گرت. چالاکیەکەی داغ و ئەر لە رۆژی ٤٠ەمیندایە.
داغ و ئەر لە دژی مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجە لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوو و بەهۆی ئەوەی ئەو کاتە داواکارییەکانیان قەبوڵ کرابوو دوای ١٤ رۆژ کۆتاییان بە مانگرتنەکە هێنابوو.
هەروەها هەردوو زیندانیەکە لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانیان رۆژووی مردنیان دەستپێکردبوو. دوای ئەوەی بەڵێن درا کە کۆتایی بە پێشێلکاری بەرامبەریان بهێندرێت، لە نۆیەم رۆژدا کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنابوو.
هـ . ب