له نه‌ورۆزدا لانیكه‌م ٤٨٨ كه‌س ده‌ستگیركران كه ١٧٣ كه‌سیان منداڵن
به‌ر له پیرۆزبایی نه‌ورۆز لانیكه‌م ٤٨٨ كه‌س كه ١٧٣ كه‌سیان منداڵن ده‌ستگیركران. سه‌رباری هێرشه‌كانیش گه‌ل به‌ره‌و گۆڕه‌پانه‌كان خرۆشان.
به‌ر له پیرۆزبایی نه‌ورۆز لانیكه‌م ٤٨٨ كه‌س كه ١٧٣ كه‌سیان منداڵن ده‌ستگیركران. سه‌رباری هێرشه‌كانیش گه‌ل به‌ره‌و گۆڕه‌پانه‌كان خرۆشان.
نه‌ورۆز به دروشمی"كات كاتی ئازادییه" له زیاتر له ٦٠ شار پیرۆز كرا. له پیرۆزباییه‌كاندا داواكاری ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان خرایه‌ڕوو. له ئامه‌د زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س كۆبوونه‌وه و نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
سه‌ره‌ڕای هێرش و رێگرییه‌كانی ئاكه‌په-مه‌هه‌په گه‌ل هه‌نگاوی به‌ره‌و دوواوه نه‌نا. لانی كه‌م ٤٨٨ كه‌س ده‌ستگیركران كه ١٧٣ كه‌سیان منداڵن.
ئامه‌د
له ناوچه‌ی ئامه‌د له پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆزدا له ١٩ و ٢٠ی ئادار به ده‌یان كه‌س ده‌ستگیركران. به‌ر له پیرۆزباییه‌كان له ناوچه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆپراسیۆنه‌كانی پاكتاوی سیاسی‌دا ده‌ستگیركران. پیرۆزبایی ٢١ی ئاداریش به ئاسته‌نگی و رێگری ده‌ستیپێكرد. رێگه نه‌درا كه ده‌یان هه‌زار كه‌س بچنه ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌وه. پۆلیس به گاز، فیشه‌كی پلاستیك و ئاوی سار هێرشی كرده‌سه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه. به هۆی ئه‌و هێرشه زۆر كه‌س برینداربوون. هه‌روه‌ها لانیكه‌م ٣٠٠ كه‌س كه ١٥٠ كه‌سیان منداڵن دوای پیرۆزبایی نه‌ورۆز ده‌ستگیركران.
ئایدن
٢٠ی ئادار له ناوچه‌ی ئه‌فه‌له‌ری ئایدن دوابه‌دوای نه‌ورۆز هونه‌رمه‌ند سه‌رحه‌د كوڕال، فه‌سیح شاهین، نیهات یه‌لچماز، ئه‌یوب یه‌ڵدز، سه‌دات كه‌مه‌ند، گۆكهان ئۆڵچه‌ر، كه‌رڤان ئاكتومور به هۆی ئه‌و گۆرانیانه‌ی به كوردی وتیانن ده‌ستگیركران. ٥ كه‌س دوای وه‌رگرتنی وته‌كانیان به مه‌رجی چاودێری دادگا ئازاد كران. فه‌سیح شاهین زیندانی كرا و ئه‌ویان برد بۆ زیندانی جۆری ئی له ئایدن.
كۆنیا
٢١ یئادار له پیرۆزبایی له ناوچه‌ی كۆنیادا هه‌دیه یه‌ڵدز، سه‌رحه‌د له‌ڤه‌ند، حه‌میده كایا و ره‌سوڵ خۆجه‌ئۆگیۆلاری مه‌رام به هۆی پۆشینی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستگیركران.
مێردین
١٩ی ئادار له ناوچه‌ی قۆسه‌ری مێردین پۆلیسه‌كان په‌لاماری رێپێوانی دوای نه‌ورۆزیان دابوو. نزیكه‌ی ٣٠ كه‌س كه زۆرینه‌یان منداڵن ده‌ستگیركران. ٢١ی ئادار له ناوچه‌ی نسێبینی مێردین پۆلیسه‌كان هه‌وڵیاندا له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر ئاڵاكاندا بگرن و كه‌سه‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن. به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی گه‌له‌وه ناچاربوون بكشێنه‌وه. به‌ڵام دوای نه‌ورۆز و له ئێواره‌دا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و لانیكه‌م ٥ كه‌سیان ده‌ستگیركرد.
شڕنه‌خ
٢٠ی ئادار له ناوچه‌ی سلۆپی شڕنه‌خ ٦ كه‌س به پاساوی ئه‌وه‌ی هێماكانی به ره‌نگی سه‌وز و سور و زه‌ردیان هه‌ڵداوه ده‌ستگیركران.
ئه‌ده‌نه
٢١ی ئادار له ئه‌ده‌نه له كاتی نه‌ورۆزدا خه‌باتكارێكی رۆژنامه‌ی یه‌نی یاشام سه‌رحه‌د سه‌زگین كاتێك كه ویستبووی به رۆژنامه‌وه بچێته ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌وه ده‌ستگیركرا.
ئیسته‌نبوڵ
٢٠ی ئادار له نه‌ورۆزی ئیسته‌نبوڵدا ٨٦ كه‌س ده‌ستگیركران كه پێنجیان منداڵن.
ته‌كیرداغ
له ته‌كیرداغ له ٢٠ی ئاداردا ٩ كه‌س له نه‌ورۆزدا ده‌ستگیركران. هه‌روه‌ها ٥ كه‌سیش به پاساوی وتنه‌وه‌ی دروشم و به پاساوی "بانگه‌شه‌ی رێكخرا" ده‌ستگیركران.
گه‌بزه
له‌ناوچه‌ی گه‌بزه‌ی كۆجاعه‌لی ١٩ی ئادار دوای پیرۆزبایی نه‌ورۆز ٤ كه‌س ده‌ستگیركران ره‌مه‌زان ئۆته‌ر، ئه‌یوب ئۆته‌ر و یوسف ده‌میر كه ده‌ستگیركرابوون به پاساوی "بانگه‌شه‌ی رێكخراو" ده‌ستگیركران.
وان
له وان ٢٠ی ئادار دوای پیرۆزبایی نه‌ورۆز به پاساوی ئه‌وه‌ی كه دروشمیان بۆ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان وتوه‌ته‌وه ١٥ كه‌س ده‌ستگیركران.
١٧ی ئادار له ناوچه‌ی ئه‌ردیش ٥ كه‌س به پاساوی "بانگه‌شه‌ی رێكخراو" ده‌ستگیركران.
ئاگری
٢١ی ئادار له ئاگری دوای مه‌راسیمی نه‌ورۆز ١٠ كه‌س به پاساوی وتنه‌وه‌ی دروشم ده‌ستگیركران.
گه‌ڤه‌ر
٢١ی ئادار له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ئه‌ندامێكی گروپی عیسیان ئاته‌شی له ناو نه‌ورۆزدا ده‌ستگیركرا.
هـ . ب