له‌پیرانشار كۆڵبه‌رێك كوژرا

زانرا كه‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو كۆڵبه‌رێك له‌سه‌ر سنووری شاری پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه‌ كوژران.

به‌پێی هه‌واڵیكی كۆڵبه‌ر نیوز شه‌وی سیچ شه‌ممه‌ی رابردوو له‌ سه‌ر سنووری پیرانشاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێزه‌كانی ئێران ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی شوانه‌ مورادی ئه‌قده‌م كه‌ خه‌ڵكی گوندی گه‌زكه‌سكی پیرانشاره‌ ژیانی له‌ده‌ستداوه‌.

مورادی ئه‌قده‌م ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و باوكی ٣ منداڵ بووه‌.

هـ . ب