مانگرتن لە خواردن لە مەخمور لە رۆژی ٢١ەمیندایە

مانگرتن لە خواردن لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور کە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرێوە دەچێت، لە رۆژی ٢١ەمیندایە.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) چالاکی مانگرتن لە خواردن کە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ١ی شوباتەوە دەستیپێکرابوو لە رۆژی ٢١ەمیندا و لە رێگەی گروپی ١٢یەمینەوە بەردەوامە.  

گروپی ١١یەمینی چالاکییەکە بە مەراسیمێک چالاکییەکەی رادەستی گروپی ١٢یەمین کرد. بەر لە دەستاودەستکردن بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان بە خولەکێک بێدەنگی رێزلێنان ئەنجامدرا. دوای رێزلێنانەکە لەسەر ناوی گروپی ١١یەمین راگەیەندراوێک لە لایەن حەسرەت پوسات خوێندرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باسی گۆشەگیری توندکراو لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و ئاماژە بەوەدرا: "ئەم چالاکییەی مانگرتن لە خواردن بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکراوە. بەو هیوایەی کە ئەنجامێکی باش وەربگرێت".

دوای راگەیەندراوەکە چالاکی مانگرتن لە خواردن بە دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' رادەستی گروپی ١٢یەمین کرا.

هـ . ب