مانگی سووری کوردستان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار یۆرۆی نارد
مانگی سووری کوردستان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار یۆرۆ هاوکاری نارد.
مانگی سووری کوردستان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار یۆرۆ هاوکاری نارد.
مانگی سووری کوردستان لەبارەی هەوڵەکانی بۆ کۆکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ بومەلەرزەیەکی وێنرانکەر لە کوردستان، تورکیا و سوریا روویدا. ناوەندی بومەلەرزەکە ناوچەی بازارجخی مەرەشی باکوری کوردستان بوو کە گوڕەکەی ٧.٨ بوو. دواتر لە ناوچەی نورداغی دیلۆک دووەم بومەلەرزە بە گوڕی ٦.٤ روویدا و لە ناوچەی ئیسلاحیەی دیلۆکیش بە گوڕی ٦.٥ بومەلەرزەیەک روویدا. ئەو بومەلەرزانە زیاتر شارەکانی مەرەش،سەمسور، دیلۆک، ئامەد، مەلەتی، روحا و زۆر دەڤەر و ناوچەی دیکەی باکوری کوردستان، ئەدەنە، هاتای، کلیس و عوسمانیە و هەروەها هەرێمەکانی عەفرین، فورات، شەهبای باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و شاری حەلەب، ئیدلب، لازقیە، حەما و تەرتوسی سوریا وێرانەیەکی گەورەی بەجێهێشت. تاوەکو ئێستا بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسیش بریندار بوون. بە دەیان هەزار کەس تاوەکو ئێستا لەژێر باڵەخانە رووخاوەکاندان. وێرانەیەکی زۆری بەجێهێشت. هەروەها لەنێو زستاندا ماڵی سەدان هەزار کەس وێران بوون.
دەزگاکەمان مانگی سووری کوردستان لەگەڵ دەزگا هاوکارەکانی وەک رۆژی سوور و مانگی سووری ئەوروپا، لە رۆژی یەکەمەوە کەمپەینی دەست پێکرد. لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا تاوەکو ئیستا ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار یۆرۆ بۆ زیانلێکەوتووانی باکوری کوردستان و تورکیا، ٣٠٠ هەزار یۆرۆ بۆ زیانلێکەوتووانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە گشتی ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار یۆرۆی ناردووە. بەو هاوکاریانە، چادر، سۆبا، بەتانی، خۆراک، ئاو، کەلوپەلی پاکوخاوێنی، شیر و خۆراکی منداڵانی شتی دیکە کڕدراون وبەسەر زیانلێکەوتوواندا دابەشکران.
مانگی سووری کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت و تاوەکو دۆخی زیانلێکەوتووان ئاسایی ببێت بەردەوامی بە هاوکاریەکان دەدات."
مانگی سووری کوردستان سوپاسی خۆی بۆ هەموو کەس و دەزگاکان دەکات کە بەشداریان لە کەمپینەکەدا کردووە. هەروەها بانگەوازی لە هەموو هاوکارەکانی دەکات کە بەشداری لە کەمپەینی مانگی سووری کوردستان بکات.
بۆ بەشداریبوون لە کەمپینەکە زانیاریە پێویستەکان لەم لینکەی خوارەوەدایە:
https://www.heyvasor.com/ku/banga-alikariya-lezgin-ji-bo-mexduren-erdheje/
ف.ق