مەحەمەد ڕوشتو تریاکی: ئاکەپە-مەهەپە لە ڕۆژئاوا هەمان کار دەکات

مەحەمەد ڕوشتو تریاکی، هاوسەرۆکی وتەبێژی لێژنەی ئیدارەی هەرێمە دیموکراتیکەکانی هەدەپە، سەرنجی بۆ هێرشە داگیرکارییەکان ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە ئاکەپە-مەهەپە کە خۆی وەک لایەنگری مرۆڤایەتی نیشان دەدات، هەمان ئەو کارەی ئیسرائیل دەیکات لە ڕۆژئاوا دەیکات .

پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە میانەی کۆنفرانسی ئیدارەی هەرێمە دیموکراتییەکان کە لە ١٢ی ئەم مانگە لە ئەنقەرە بەڕیوە ئەچێت ناحیەی پێیەسە لە ئامەد بەڕێوەدەچێت، کۆنفرانسی ناوچەی ئامەد سازدەکات. لە هۆڵی کۆنفرانسەکە نوسراوی "بە کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراو بەرەو ئیدارە هەرێمیە دیموکراتییەکان" و "هاوسەرۆکایەتی هێڵی مۆری ئێمەیە" هەڵواسرابوون.

نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان(هەدەپ)ی ئامەد، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژا)، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (OHD) و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و زۆر کەس بەشداری کۆنفرانسەکە بوون.

لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا، هاو وتەبێژی لێژنەی ئیدارەی هەرێمە دیموکراتییەکانی هەدەپە و ئەندام پەرلەمانی هەدەپ لە ئیلحەوە، محەمەد ڕوشتو تریاکی، ڕایگەیاند ناوچەکە لە خوێن و فرمێسکدا دەخنکێت و وتی: هەموومان شاهێدی هێرشی خوێناوی و نامرۆڤانەی  نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ین. پێدەچێت ئەم خوێن و فرمێسکانە نەوەستێت و ئەم شەڕە گەورەتر و ناوچەکە بگرێتەوە، بەو پێیەی جیهان وەک تیمێک لایەنگری دەکات. ئێران پشتگیری لە حەماس دەکات و ئەمریکاش دەڵێت پشتیوانی ئیسرائیل دەکەین و ڕۆژئاوا کێشەکە چارەسەر ناکات. هەر ڕۆژ کە تێدەپەڕێت، ئاماری شەڕی خوێناوی زیاتر دەبێت. هەڵوێستی ئێمە ڕوونە. ئێمە هەمیشە لە پاڵپشتی ئازادی فەلەستینین، بەڵام قەد هێرشی دژ بە مرۆڤایەتیمان قبوڵ نەکردووە. ڕۆژانە مزگەوت و نەخۆشخانەکان بۆردومان دەکرێن. ئەم شەڕە لە ئۆپەراسیۆنی زەوینی دەگاتە ئاستێکی مەترسیدارتر. ئاکەپە و مەهەپە سەرکردایەتی ئەم وڵاتە دەکەن، وەک ئەوەی لەم شەڕەدا لایەنگری مرۆڤایەتی دەکەن، ڕەخنە لە کردەوە نامرۆڤەکانی ئیسرائیل دەگرن. بەڵام لە ڕۆژاڤاش هەمان کار ئەنجام دەدەن. لە ڕۆژئاوا وێستگەی غاز و سەرچاوە ئاوییەکان و شوێنی ژیانی گەل بۆردومان دەکەن. دەسەڵات هەمان کردەوە دەکات و خۆی وا نیشان دەدات کە لە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین لە ڕیزی مرۆڤایەتی وەستاوە. ئێمە هەروەک زوڵمی ئیسرائیل لە فەلەستین قبوڵ ناکەین، هەرواش کردەوەکانی ئاکەپە-مەهەپە لە ڕۆژئاوایش قبوول ناکەین.

تریاکی بەبیری هێنایەوە کە لە هەڵبژاردنی گشتیدا ئەو ئەنجامەی کە دەیانویست بەدەست نەهێنا بەڵام بە ڕێکخراوێکی نوێ وەڵامی ئەم پرۆسەیە دەدەنەوە. هەروەها باسی لەوەشکرد کە نزیکەی 600 کۆبوونەوەیان لە پڕۆسەی نوێدا ئەنجامداوە و وتی. لە سەدا ٩٤ی ئەندامە ناوەندییەکانمان گۆڕیوە. هەمووان پرسیاریان دەکرد دەبێ کۆنگرەکەمان لە ١٥ی ئۆکتۆبەر چۆن دەبێت. بەڵام ئێمە دەمانزانی تێکۆشانی سەرەکیمان لە دوای ١٥ی مانگەوە دەست پێدەکات. لە کۆنگرەدا بڕیاری کار وتێکۆشانی زیاترمان داوە، ئێستا کاتی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانمانە. هەڵبژاردنی ناوخۆیی دوای پێنج شەش مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت. هەرچی خەونی دەبینین، هەرچی دەمانەوێت، لەم هەڵبژاردنەدا بەدەستی دەهێنین. ئێمە بۆ هەڵبژاردنی بەربژێرەکانمان لە دەرگای هەموو ماڵێک دەدەین، گوێ لە کێشە و پێشنیار و ڕەخنەکانیان دەگرین و خۆمان بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەکەین"

تریاکی ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەو هەڵبژاردنەیە کە خەڵک دەیەوێت خۆیان بەڕێوەی بەرن و وتی: هەر بۆیە دەسەڵات دەستکەوتەکانمان پشتگوێ دەخات و قەیوم دیاری دەکات. بەڵام دیسان نیشانی دەدەین کە چۆن شارەوانییەکانمان لە دەستی قەیومەکان دەردەهێنین. لە دواڕۆژدا شارەکان دیاری دەکەین. بەم هەڵبژاردنە ڕوانگەمان نیشان دەدەین کە چ جۆرە شارێکمان دەوێت، چ جۆرە جیهانێک لە خەیاڵماندایە. پێویستە بەم بیرۆکانە خۆمان بۆ هەڵبژاردن ئامادە بکەین، پێویستە هەموو لایەک بەم ڕوانگەیەوە خۆیان بۆ هەڵبژاردن ئامادە بکەن. دەتوانین لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە ٣١ی ئازاردا وەڵامی هەڵبژاردنی گشتی بدەینەوە.بێگومان هەموومان پێکەوە سەردەکەوین”.

دوای وتارەکەی تریاکی، کۆنفرانسەکە بە داخراویی بەڕووی ڕۆژنامەواناندا بەردەوامی بە کارەکانیدا.