مستەفا دادار: نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە نەورۆزی جەژنی ڕزگاری گەلی کورد

هونەرمەندی ناوداری کورد مستەفا دادار پەیامی بەشداریکردنی لە نەورۆزی ئەمساڵی بناری قەندیل ڕاگەیاند و داوای بەشداربوونی لە هەمووانکرد.

جەژنی نەورۆز

لە پەیامێکدا هونەرمەندی گەورە و ناوداری گەلی کورد، بە خۆشحاڵیەوە بەشداربوونی خۆی لە بەشداریکردن لە 'نەورۆزی بناری قەندیل' ڕاگەیاند و وتی: "بەخۆشی و شادییەوە نەورۆز لە قەندیل پیرۆزدەکەین و هیودارم ببێتە جەژنی ڕزگاری گەلی کورد."

هەروەها لە پەیامەکەدا باسی لە جۆش و خرۆشی نەورۆزی ئەمساڵی کوردان دەکات و دەڵێت: "دیسانەوە نەورۆز هاتەوە، گەزیزەکان سەر دەردێنن و بەهاری کوردستان دەڕازێتێەوە، دیسانەوە بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆز لە قەندیل پیرۆز دەکەین."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا دادار داوای بەشداربوونی گەل لە نەورۆز دەکات و دەڵێت: "هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە جەژنی ڕزگاری گەلی کورد، خۆشحاڵ دەبین بە بەشداربوونتان."