موسا عەنتەر بە بیر هێنرایەوە: ئازار و تووڕەییەکانمان هێشتا بەردەوامن

لە ڕێوڕەسمی یادی موسا عەنتەردا وترا، "هێشتا ئازار و توڕەییەکانمان بەردەوامە. ڕۆژنامەنووسانی کورد بەردەوام ڕاستییەکان دەنووسنەوە."

ڕۆژنامەنووس و نووسەر ئاپێ موسا (موسا عەنتەر) لە ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٩٢لە شەقامی ٤٤٢، گەڕەکی جمهوریەتی ناوچەی نوێی شاری ئامەد کوژرا. بە بۆنەی ٣٢هەمین ساڵوەگەری کوژرانی ئاپێ موسا، مەراسیمێکی یادکردنەوە لە شوێنی تیرۆکردنی بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات (DFG) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا (MKG) بەڕێوەچوو. هاوکات لەگەڵ دیجلە کوڕی مووسا عەنتەر، زۆر ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەداری دیکەش بەشدارییان لە یادەکردنەوەکەدا کرد. لە مەراسیمەکەدا وێنەکانی ئاپێ مووسا بەرز کرانەوە.

هاوسەرۆکی DFG، دیجلە موفتئۆغڵو، لە یادەکەدا قسەی کرد و وتی: "ژیتەم کە بکوژی ئاپێ موسایە هێزی سیاسی لە پشتەوە هەیە. هێشتا تاوانباران سزا نەدراون، بکوژەکان لەلایەن ئەوانەی ئەمڕۆ لە دەسەڵاتن و پارێزراون. لەم لانکەی شارستانیەتەدا جینۆساید بەڕێوە دەچێت و جینۆساید بەسەر کورددا دەسەپێندرێت. بۆ ئەوەی جیهان لەم ڕاستییە ئاگار بێتەوە، ئاپێ مووسا تێکۆشانی دەکرد بۆیە کوژرا."

هەروەها دیجلە ئانتەر کوڕی ئاپێ موسا باسی لەوە کرد کە باوکی بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو کوژراوە و کۆمەڵکوژی وەک "لێدانێکی گەورە لە ڕۆژنامەنووسانی کورد" بەناو کرد. ئانتەر لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەمە تاوانێک بوو دژی مرۆڤایەتی. ئەو کەسانەی بە بیرۆکەی چەتەوە هەرکارێک دەکەن، بێگومان بەسەر خۆیان ئەو کردەوە قیزەونەیان نەکردووە، بەڵكوو ئەم کوشتنە لە ئەنقەرە پلانی بۆ دانراوە. لە بەرامبەر ئەم گورزە گەورەیە کە لە چاپەمەنی کوردی دراوە، جەنەڕاڵەکانی مووسا ئانتەر بەرەنگاری هەر جۆرە گوشار و هەڕەشەیەک بوونەتەوە و بە فیداکاریی و بوێرییەکی زۆرەوە درێژە بە تێکۆشانیان دەدن."

هەروەها لە یادەکەدا ڕۆژنامەنووس حسێن ئایکۆل و هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد گوڵستان ئۆزار وتاریان پێشکەش کرد و یادی کەسایەتی ناودار و تێکۆشەری کورد موسا عەنتەریان بەرز راگرت و ئاماژەیان بە ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کرد کە لەچوارچێوەی سیاسەتە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا لەم دواییانە لە ٢٣ی ئاب لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کران.

دواتر بەشداربووان بە دروشمی "شەهید نامرن" و " چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ نابێت" بەرەو ئەو شوێنەی کە ئاپێ موسا تێیدا تیرۆرکرا ڕێپێوانیان کرد. دوای یەک خولەک بێدەنگی چالاکوانان لەبەردەم وێنەکانی ئاپێ موسا دەستە گوڵیان دانا.