ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلای شه‌هید ئاشكرا كرا
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، "هه‌ر دوو هه‌ڤاڵمان له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی دوژمن دوای تێكۆشانێكی به‌هێز شه‌هیدبوون و تێكه‌ڵ به ناو سوپای نه‌مران بوون".
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، "هه‌ر دوو هه‌ڤاڵمان له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی دوژمن دوای تێكۆشانێكی به‌هێز شه‌هیدبوون و تێكه‌ڵ به ناو سوپای نه‌مران بوون".
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی ٢ گه‌ریلای شه‌هید ئه‌و زانیارییه‌ی راگه‌یاند:
"له‌م شه‌ڕه قوڵه‌دا كه تێكۆشانی ئازادی ئێمه بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه و گورزی دژوار له دوژمن ده‌ده‌ین، گه‌له‌كه‌مان رۆژ له دوای رۆژ له ئازادی نزیك ده‌بێته‌وه. له‌م شه‌ڕه‌دا هاوڕێیانمان هه‌وڵ ده‌ده‌ن مافی په‌یوه‌ستبوون و باوه‌ڕبوون به گه‌ل بده‌ن. هاوڕێیانمان رێبه‌رایه‌تی له پێشه‌وه به‌و هێزه‌ی له شه‌هیدان و گه‌له‌كه‌مانی وه‌رده‌گن، له ههولچهكانی تێكۆشاندان. هه‌ڤالانمان شهرشڤان و ئاگر به‌م گیانی تێكۆشانه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی تێكۆشانی ئێمه‌ی ئازادی گه‌شتر بێت، چی‌یان له‌ده‌ست هات، كردیان. هه‌ردوو ههڤالچمان له شه‌ڕ له دژی دوژمن‌دا شه‌هید بوون، تێكۆشانیان گه‌یانده بالاترین ئاست و تێكه‌ڵ به سوپای نه‌مران بوون.
ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵه شه‌هیدانه‌مان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: شه‌ڕڤان ئاگری
ناو و پاشناو: شه‌ڕڤان ئه‌رگول
شوێنی له‌دایكبوون: ئاگری
ناوی دایك – باوك: ئایشه - سێڤدین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ئایاری ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: ئاگر بۆتان
ناو و پاشناو: رزوان ئارات
شوێنی له‌دایكبوون:ئیسته‌نبوڵ
ناوی دایك – باوك: گوڵێ- ئه‌نوه‌ر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ئایاری ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
به قورسایی شایسته‌یی و به‌رپرسیارێتی و تێكۆشانی شۆڕش هاوڕێ شه‌ڕڤان و ئاگر كه بۆ ئێمه‌یان هێشتووه‌ته‌وه به‌ڵێنی تاجداركردن به سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ین، له‌سه‌ره‌تادا بنه‌ماڵی به‌نرخی ئه‌وان، ئێمه ده‌ڵێین سه‌ری هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان خۆش بێت".
هـ . ب