نەپەگە: ٥١مین نەورۆزی رێبەرتی پیرۆز بێت

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە): ئێمە جەژنی نەورۆزی گەلەکەمان و دۆستەکانی گەلەکەمان کە ئاگری نەورۆزیان بەرز کردەوە، پیرۆز دەکەین.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) وتی، " تێکۆشانی ئازادی کە ریبەر ئاپۆ لە رۆژێکی نەورۆزدا دەستی پێکرد، بە ناوی پەکەکە ئاشکرا بوو و پرۆسەی نیو سەدەی تەواو کرد. رێپێوانی رێبەر ئاپۆ، رێپێوانی نەورۆزە و پەکەکە کە رێبەر ئاپۆ دایمەزراند، پارتی نەورۆزە. ئاگری نەورۆز کە لەلایەن کاوەی سەردەم مەزلۆم دۆغانەوە لە زیندانی ئامەد کرایەوە، لە چیا و دەشتەکانی کوردستان بۆ ئاگری بەرخۆدان گۆڕا، هەنگاو بە هەنگاو زیاتر بڵاوبووەوە و بووە مزگێنی شکۆکار کە گەلەکەمان لە قڕکردنەوە بۆ شەڕی دیرۆکی هەنگاوینا. ئێمە لە کەسایەتی شەهیدانی نەورۆزی گەورەماندا، مەزلۆم، زەکیە، رەخشان، رۆناهی، بێریڤان و سەمادا کە بە گوڕکردنی ئاگری نەورۆز ، خوڵقێنەری دابونەریتی نەورۆزمانە، بەرێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە. ئێمە جەزژنی نەورۆزی رێبەر ئاپۆ کە تێکۆشانی ئازادیمانی بە ئاگر دەستپێکرد، لە خانەوادەی هێژای شەهیدەکانمان، لە گەلی قاڕەمانی کوردستان کە نیو سەدەیە شەڕ تێکۆشان دەکەن، لە هەڤاڵانمان لە هەموو گۆڕەپانێک لەدژی هەموو هێرشێکی دژی مرۆڤایەتی شەڕ و بە فیداکاری بەرخۆدان دەکەن، لە دۆستەکانمان و هەموو ئەو گەلانەی بڕوایان بە نەورۆز هەیە، پیرۆز دەکەین."

لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە " رێپێوانی ئازادی مێژووییمان کە لە ساڵی ١٩٧٣ لە چوبوکی ئەنقەر، لەلایەن رێبەر ئاپۆوە بە یەکەمین کۆبونەوە دەستی پێکرد، بە نەورۆزی ٢٠٢٣ ٥٠ ساڵ تەواو دەکات. لەو دۆخە سەختەدا کە هیچ رۆناکی و هیوایەک نەبوو و فاشیزم لەسەر کار بوو، تێکۆشانی مێژوویی رێبەر ئاپۆ بە ئیرادەیەکی سەرەوەی مرۆڤ دەستپێکرد، ئەمڕۆ هەموو کوردستانی تێپەڕاندووە و بووەتە هیوای ئازادی هەموو گەلانی ژێردەستە، ژن و گەنجان. گەلەکەمان کە لە مێژوودا رووبەرووی هێرشی تواندنەوە، رەتکردنەوە، لەناوبردن و قڕکردن و ئەشکەنجەی دڕندانە بووەتەوە، لەلایەنی پارتەکەمان پەکەکەوە سەرلەنوێ ژیانی بەبەرداکرا و بووە گەلی نەورۆز و لەبەرامبەر زوڵم بەرخۆدان دەکات. تێکۆشانی ئازادی کوردستانمان کە بە دەیان هەزار گەنجی قاڕەمانی کورد بە رژاندنی خوێنیان تاوەکو ئێستا هێناویانە و کاتێک پێویست بێت لاشەیان بە شێوەیەکی توند دەتوێننەوە، بە رێپێوانێک بەبێ دوو دڵی لەسەر هێڵی سەرکەوتن، ئاشکرای کرد کە پەکەکە پارتی نەورۆزە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە هەموو رۆژێکی ساڵی ٢٠٢٢ بە رۆحی بەرخۆدانی نەورحز بەرخۆدانیان کرد، لە بەرامبەر هێرشی نامرۆڤانەی سوپای داگیرکەری تورک کە هەموو رەگەزێکی شەڕ و ئەخلاقی پێشێل کردووە، بە ئیرادەی ئاپۆیی بەرخۆدان دەکات، هەموو بستێکی خاکەکەمان دەپارێزن. هێڵی ژنی ئازاد کە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە بە کورتی وەک 'ژن، ژیان، ئازادی' پێناسەکراوە، رێگە دەدات کە راستی ژنان کە لەنێو چوار دیوارەکاندا زیندانی کراون و زنجیری کۆیلایەتی پێوەیە و ئیرادەکەی ناناسرێت، رووبەرووی راستی خۆی ببێتەوە و بە ئاگری نەورۆز سەرهەڵدانی گەورە خۆی جێبەجێ بکات، بۆ ئازادی راپەرێت و جەوهەری راستەقینەوەی خۆی بەدەست بهێنێتەوە.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر هێڵی ئاپۆیی پێشوازی لە نەورۆز دەکەن

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە بەهاری ٢٠٢٣دا لەسەر هێڵی ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی خاوەنداری لە میراسی تێکۆشانی شەهیدە نەمرەکانمان دەکەن، لەسەر هێڵی ئاپۆیی رێپێوان دەکەن و بە بڕیارەوە دەگەنە سەرفرازی و پێشوازی لە نەورۆزێکی نوێ دەکەن. هێزەکانمان کە لە باکوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە تیمی پسپۆڕ، لە گۆڕەپان، تونێلەکان و سەنگەرەکانی شەڕ لەدژی داگیرکەران بەرخۆدانی مێژوویی پیشان دەدەن، خاکی پیرۆزی کوردستان لە بەرامبەر داگیرکەران و داگیرکەری بۆ قەڵای بەرخۆدان دەگۆڕن و دەسەڵات زوهاکە زاڵمەکان بە تەئکیدی کۆتایی پێدەهێنن.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە هێڵی تێکۆشانی شەهیدە نەمرەکانمان بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی سەرکەوتنیان کردووەتە ئامانج، تاوەکو دەگاتە ئامانجەکەی کە رێبەرتی ئازاد و ئازادی کوردستانە، تێکۆشانی خۆی بە بڕیارەوە بەردەوامی پێدەدات.

فەرماندە نەمرەکانمان لە بەرخۆدانی ساڵانی دواییدا، سارا، رۆژبین، یاشارم شەڤگەر ئارژین، رۆزا، نەعمان، راپەرین و دەلیل زاگرۆس، لە رێپێوانی سەرکەوتنی ئاگری نەورۆزیدا تێکۆشانیان گەش کرد و جارێکی دیکە پیشانیاندا کە ئیرادەی ئاپۆیی تێکناشکێت.

جارێکی دیکە جەژنی نەورۆز لە گەلەکەمان و لە دۆستە هێژاکانمان بە رۆحی سەرهەڵدانی ئاگری نەورۆز پیرۆز دەکەین و لە ساڵی نوێی نەورۆزدا، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هێزەکانمان بە رۆحی سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادی دەخوازین."

ف.ق