نەپەگە پیرۆزبایی لە گەریلاکانی بۆتان، مەتینا و خواکورک کرد

فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە: سڵاو لە سەرجەم هاوڕێیانمان لە هەرێمەکانی بۆتان، مەتینا و خواکورک دەکەین کە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی شەڕیان کرد و گوڕیان بە تێکۆشاندا. بڕوامان وایە کە سەرکەوتنی گەورەتر بەدەستدەهێنن.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) رایگەیاند: "لە دژی هێزی دوژمن کە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە گۆڕەپانی بەستای بۆتان دەستی بە ئۆپراسیۆن و وێرانکردنی ژینگە کرد، بە شێوازی هەماهەنگی گەریلایی و چوونە سەر چالاکییەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدرا. لەو چالاکییەکەدا کە شێوازی شەڕی تیمی پسپۆڕ تاکتیکی سەردەمیانە بە سەرکەوتوویی بەکارهێنرا، لانیکەم ٥ هێزی دوژمن پاکتاو کران. ئەو چالاکییە کە لە رووی سەربازییەوە سەرکەوتووە، لە هەمان کاتدا لە دژی هێزی دوژمنە کە لەپێناو کاولکردنی ژینگە کوردستاندا دەستی بە ئۆپراسیۆن کردبوو، لە کەسایەتی فەرماندەی قارەمانمان لەیلا سورخوێندا و بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی بەستا ئەنجامدرا ئەمەش واتای چالاکییەکەی گەورەتر کردووە. ئەم چالاکییە جارێکیتر ئەوەی خستەبەرچاو کە هەرکات لەسەر هێڵی شەهیدان تاکتیکی گەریلا و رێبازی شەڕی تیمی پسپۆڕ بە داهێنەری جێبەجێ بکرێت چەندە کاریگەر و بە ئەنجام دەبێت. سوپای تورک لە لەو چالاکییەکەدا گورزی گەورەی بەرکەوت هەم زیانە گیانییەکانی دەشارێتەوە و هەمیش بە درۆی ' دوو کوژراومان هەیە' هەوڵ دەدات لە کاریگەریی چالاکییەکە کەمبکاتەوە. لەو چالاکییەدا کە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت دوژمن چەندین کوژراوی هەبوو، بۆردومان و ئۆپراسیۆنەکانی دوای چالاکیەکەش پوچەڵکرانەوە و ئەوەش سەرکەوتنێکی گرنگە".

راگەیەندراوەکە بەم جۆرە بەردەوامە:

"لە ١١ی حوزەیراندا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جۆری ریۆ کەو هەوڵی دەدا داگیرکەران بباتە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاریی مەتینا، بەشێوەی سابۆتاژ تێکشێندرا. ئەو چالاکییە کە لە ئەنجامیدا ١٢ داگیرکەر سزادران و ئۆتۆمبێلەکەش بە تەواوەتی تێکشا بە تاکتیکی سابۆتاژ و شێوازی تیمی پسپۆڕ ئەنجامدرا. دوژمن ژمارەی کوژراوانی خۆی لەوێش شاردەوە و تەنیا دانی بە دوو کوژرودا نا.

 ١٥ی حوزەیرانیش لە گۆڕەپانی شاخی شەهید شاهان لە خواکورکیش لە هێزەکانی دوژمندرا، چوونە سەر ١٨ تەرمی دوژمن کە یەکیان ئەفسەر بووە. راگەیەندرا کە سەرجەم داگیرکەران لەو گۆڕەپانەدا سزادراون. بەو چالاکییە کە بە پێشەنگایەتی جەنگاوەرانی گیانبازی ئاپۆیی هاوڕێیان ئاسیا، ئازاد و کۆچەر ئەنجامدرا، گورزێکی دژوار لە دوژمن وەشێندرا.

ئەو چالاکیانە پیرۆز دەکەین کە لە دژی وێرانکردنی سروشتی کوردستان، لە دژی ئۆپراسیۆنی سڕینەوە بەرامبەر بە گەریلا، لە دژی بۆردومانی سەدان جارەی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان ئەنجام دراون. لەهەمان کاتدا هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکەش رایگەیاندبوو کە ئەوان ئەو چالاکییە سەرکەوتوانەیە کە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی، بە رێبازی شەڕی تیمی پسپۆڕ و تاکتیکی سەردەمیانەی داهێنەرانە ئەنجام دراون، پیرۆز دەکەن. پیرۆزبایی لە سەرجەم شەڕڤانان و فەرماندەکان دەکەین کە رەنج و ماندوونیان لەم چالاکیانەدا هەبووە و بەشداربوون تیایدا.

سڵاو لەسەرجەم هاوڕێیانمان لە هەرێمەکانی بۆتان، مەتینا و خواکورک دەکەین کە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی شەڕدەکەن و تێکۆشانی گەورە بەڕێوەدەبەن. بڕوام و متمانەمان هەیە کە سەرکەوتنی گەورەتر بەدەست دەهێنن".

هـ . ب