نوێنهری پەیەدە: گەلی باشوری کوردستان خاوەن ڕۆڵێکی گرینگ بوو لە شۆرشی ڕۆژئاوا
دکتۆر جاویدان حەسەن نوێنەری پەیەدە لە باشوری کوردستان دەڵێت گەلی باشوری کوردستان ڕۆڵیكی گرینگ هەبوو لە شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان.
دکتۆر جاویدان حەسەن نوێنەری پەیەدە لە باشوری کوردستان دەڵێت گەلی باشوری کوردستان ڕۆڵیكی گرینگ هەبوو لە شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان.
دکتۆر جاویدان نوێنەری پارتی یەكێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە باشوری کوردستان لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) لە دەیەمین ساڵیادی شۆرشی ڕۆژئاوای باسی گرینگی ئەو شۆڕشەی کرد بۆ هەموو گەلانی ئازادیخواز و گەلی کورد بە تایبەتی، هاوکات ئەو نوێنەری پەیەدە ڕۆڵی گەلی باشوری کوردستانی لە شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان(باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ) بەرز نرخاند.
"شۆرشی ڕۆژئاوا لەسەر بنەمای هێلی سێەمم پێشکەوت"
ئەو نوێنەرەی پەیەدە لە باشوری کوردستان لە سەرەتای قسەکانی باسی سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستانی کرد وتی:" لە کاتی دروستبوونی ئاڵۆزیەکان لە سوریا ئێمە وەک گەلی کورد هێڵی سێەمی تێکۆشانمان هەڵبژارد، چونکە، ئەو هێزەی بە ناو ئۆپۆزسیۆن دروست ببوو ئێرادێکی بەهێزی نەبوو لە ژێر کاریگەری دەوڵەتی تورکیادا بوون و هێچ پرۆژەێکی نوێان بۆ گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە پێ نەبوو، هاوکات ڕژێمی سوریاش ڕژێمی دیکتاتۆر و کۆنەپاریز بوو بە هێچ شێوەیەک ئامادە نەبوو دان بە هەبوونی گەلی کورد مافەکانیدا بنێت، بۆیە ئێمە بڕیارماندا خاوەن هێڵی خۆمان بین جێاواز لەو دوو هێڵەی کە هەبوون، بۆیە بە تێکۆشانی ئێمە دەوترێت هێڵی سیەم، بێگومان هێڵی ئێمە لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک دامەزراوە، لەو هێڵەدا هەموو نەتەوەو ئەتنیکەکانی ناوچەکە دەتوانن خۆیانی تێدا ببینەوە و ماف ئازادیەکانیان پارێزراوە، بۆیە لەو چوارچێوەیە بەو هێڵە شۆرش پێکهات کە ناسراوە بە شۆرشی ١٩ تەمووز، بێگومان لەگەڵ پێشکەوتنەکانی شۆرش هێرشەکانیش لەسەر شۆڕش زیادیان کرد لە لایهن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا، داعش، بەرەی نوسرەو، ڕژێمی سوریا و دەوڵەتی تورکیا، تا ئیستاش ئەو هێرشانە بەردەوامە".
"گەنجان و ژنان ڕۆڵیکی گرنگیان هەبوو لە شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان"
دکتۆر جاوێدان با تایبەتی تێشکی خستە سەر ئەو هێرشە فراونەی کە کرایە سەر کۆبانی و وتی:" هێرشی هەر گەورە کرایە سەر کۆبانی، بەڵام هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بەرخودانێکی مێژوویان کرد بە پشتیوانی گەنجان و ژنانی کورد لە چوار پارچەی کوردستان، دواتر هێزە نێو دەوڵەتیەکان بە بەرخودانی گەلی کورد کاریگەر بوون لە دژی تیرۆر ئەوەش وایکرد پشتیوانی بەرخودانی کۆبانی بکەن و توانرا ئەو شارە لە چەتەکانی داعش پاک بکرێتەوە."
ناوبراو تیشکی خستە سەر دەر ئەنجامەکانی تێكشکانی داعش لەبەرامبەر شۆرشی ڕۆژئاوا، ئاماژە بەوە دەکات کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆیە هێوایک بۆ هەموو گەلانی ئازادیخواز ڕوحێکی نوێی لە تەوای جیهان پێشخست ئەویش ئەو ڕوحە بوو کە ئاماژە بەوە دەکات( گەل دەتوانی بە بەرخودان سەرکەوتن بە دەست بێنێت)، بۆیە هەموو گەلانی بن دەست و ئازادیخواز هاوسۆز بوون لەگەڵ شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان و پشتگیری ئەو شۆرشەیان کرد.
"گەلی باشوری کوردستان خاوەن ڕۆڵێکی گرینگ بوو لە شۆرشی ڕۆژئاوا"
لە چوارچێوەی ئەو هاوکاری و هەماهەنگیانەی کە گەلی کورد بۆ شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان کردیان گەلی باشوری کوردستان ڕۆڵێکی گرینگیان هەبوو، بەتایبەتی ژماریكی زۆر لە گەنجان و ژنانی باشوری کوردستان بەشداری ڕاستەوخۆی هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بوون لەسەنگەرەکانی پێشەوە جێگەیان کرد، گەلیش بە خۆپێشاندان و پێشوازی کرد لە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بە بەردەوامی پشتیوانی شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان بوون، لە ڕوو سیاسیەوە بە شێکی زۆری لاینە سیاسیەکانی باشوری کوردستان بە تایبەتیش یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پشتیوانێکی باشی شۆرشیان کرد.
لە درێژەی قسەکانی بە تایبەتی سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕۆڵی گەنجانی باشوری کوردستان و وتی:" بێگومان هەموو کات گەنجان پاشە ڕۆژە کۆمەڵگەن و هیوا و پێشەنگی گەلن، بۆیە لەو چوارچێوەیە ژماریکی زۆری گەنجانی باشوری کوردستان بەشداری شۆرش بوون، تا ئیستاش بەشێکیان لە ناو ڕێزەکانی شۆرش جێگای خۆیان دەگرن و پێشنگایەتی دەکەن.
"دەبێت گەلی باشور بەردەوام بێت لە پشتیوانیەکانی بۆ شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان"
دەربارەی هەڕەشەکانی تورکیا لەم دوایە لەسەر شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان ئەو نوێنەرەی پەدەیە داواکاری لە گەلی باشوری کوردستان و لاینە سیاسیەکانی دەکات کە پشتیوانیان بۆ شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام بکەن و فراوان بکەن، چونکە لە ئیستادا ڕۆژئاوای کوردستان دۆخی سەفەر بەری ڕاگەیاندوە، دەبێت هەموو گەلی کورد خۆی سەفەر بکات بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان، چونکە پاراستنی شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان پاراستنی دەسکەوتی هەموو گەلی کورد و ئازادیخوازنە.
هـ . ب