نوێنەرانی پارت و رێکخراوەکانی باشور پرسە و هاوخەمی گەیاندە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری

نوێنەری ژماریەکی بەرچاو لە پات و رێکخراوەکانی باشوور سەردانی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستانیان کرد و بەبۆنەی شەهیدبوونی دەروێش، شوێش و توما سەرەخۆشیان لێکردن.

لە نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستان پرسە بۆ هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ یوسرا دەروێش، جێگرەکەی لەیمان شوێش و شۆفێرەکەیان فورات توما دانرا، کە لە ئەنجامی هێرشی فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهیدببوون.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نوێنەرایەتیەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری، کۆنگرەی ستار و پەیەدە مەراسیمی پرسە سزکرا.

نوێنەرانی پارت و رێکخراوەکانی باشوور وەک؛ تەڤگەری ئازادی، بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە لە باشور، رێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵات، زەحمەتکێشان، بەرەی پشتیوانی لە رۆژئاوا، پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکراتیکی کورد لە سوریا و کەسایەتیە ناسراوەکانی وەک محەمەد ئەمین پێنجوێنی، نوسەر و رۆژنامەوان لەتیف فاتیح فەرەج و کەسایەتی دیکە سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریایانکرد  و پرسە و سەرەخۆشی خۆیان راگەیاند.

مەراسیمەکە تا کاتژمێر ١٦:٠٠ بەردەوام دەبێت.

هـ . ب