نەورۆزی دەپ: ڕێگەی چارەسەر عەبدوڵا ئۆجالانە
هاوسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک لە ناوچەی دەپی خارپێت لە ئاهەنگی نەورۆز ئاماژەی کرد بە ڕێگەی چارەسەر و گوتی: "ڕێگەی چارەسەر عەبدوڵا ئۆجالانە، ڕێگەی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە".
هاوسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک لە ناوچەی دەپی خارپێت لە ئاهەنگی نەورۆز ئاماژەی کرد بە ڕێگەی چارەسەر و گوتی: "ڕێگەی چارەسەر عەبدوڵا ئۆجالانە، ڕێگەی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە".
لە زێدی یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە، مەزڵوم دۆغان، لە ناوچەی دەپی خارپێت، لە گۆڕەپانی سولەیمان قاراهان تێرمیناڵ، نەورۆز پیرۆزکرا.
هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی ئازاد (کەجەدە)، بەردان ئۆزتورک ڕایگەیاند مەزڵوم دۆغان بە سێ شقارتە ڕێگەی گەلی ڕووناککردەوە.
ئۆزتورک گوتی: "بۆیە نەورۆز هەردەم بۆ ئێمە واتای بەرخۆدان بووە دژی زاڵمان و زوحاک و دەسەڵاتداران".
ئۆزتورک ئاماژەی کرد بەوەی هەوڵی ئاسیمیلاسیۆن و بێ ئیرادەکرنی گەلی کورد دراوە و هەموو ڕێگەی قێزەون تاقی کراوەتەوە، بەڵام گەلی کورد دژی ئەم زیهنیەتە خاک و زمانی خۆی پاراست.
ئۆزتورک ڕایگەیاند ڕێگەی ئاشتی بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت، گوتی: "دیسانەوە تیشک دەخەینە سەر گرنگی نەورۆزی ئەمساڵ، دژی ئەوانەی پێداگری لە شەڕ دەکەن، بانگەواز دەکەین بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند. دژی ئەوانەی پێداگری لەسەر کوشتن دەکەن، بانگەواز دەکەین بۆ ژیانێکی شکۆدار. دژی نەیارانی دیموکراسی، بانگەواز دەکەین بۆ دیموکراسی. ئەمە هەمووی داخوازی ئێمەیە. ئێمە ڕێگەی چارەسەرتان پێ دەڵێین. ڕێگەی چارەسەر عەبدوڵا ئۆجالانە، ڕێگەی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە".