نەورۆزی جولەمێرگ: بێ سەرۆک ژیان نابێ
نەورۆزی جولەمێرگ بە درووشمی "ڕاپەڕە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" پیرۆزکرا. لە ئاهەنگەکەدا بەردەوام درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
نەورۆزی جولەمێرگ بە درووشمی "ڕاپەڕە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" پیرۆزکرا. لە ئاهەنگەکەدا بەردەوام درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
نەورۆزی جولەمێرگ بە درووشمی "ڕاپەڕە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" لە گۆڕەپانی وێستگەی پاسی تەسکین پیرۆزکرا، هەزاران کەس لە بەیانییەوە ڕژانە بنارەکانی چیای سیمبی.
ئامادەبووان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشداربوون و پاش پشکنینی پۆلیس چوونە گۆڕەپانی ئاهەنگەکە.
پاشان پەرلەمانتارانی دەم پارتی سیری ساکیک و وەزیر پارلاک و ئۆزلەم بارتین و چالاکوانانی تەژەئا و دایکانی ئاشتی ئاگری نەورۆزیان کردەوە، لەگەڵ کردنەوەی ئاگرەکە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرز بووییەوە.
پاشان پەیامی نەورۆزی پێشووی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێنرایەوە، لەکاتی خوێندنەوەیەدا چەندین جار بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و هەلهەلە و چەپڵە وەستێنرا.
لە ئاهەنگەکەدا چالاکوانی تەژەئا زەینەب سیپچیک سڵاوی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد و گوتی: "بە تێکۆشانی پێداگرانەمان گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی پێ دەهێنین".
پاش وتە و پەیامەکان، ئاهەنگەکە بە مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و درووشمی "نەورۆز پیرۆز بێت" کۆتایی هات.