نەورۆزی موش: ڕاپەڕن، ڕۆژی گەلی کوردە
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر لە ئاهەنگی نەورۆزی موش گوتی: "ڕاپەڕن، ڕۆژی گەلی کوردە. ئێمە موش و ناوچەکانی مۆری دەم دەنەخشێنین".
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر لە ئاهەنگی نەورۆزی موش گوتی: "ڕاپەڕن، ڕۆژی گەلی کوردە. ئێمە موش و ناوچەکانی مۆری دەم دەنەخشێنین".
ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) موش، لەبەردەم نووسینگەی هەڵبژاردنی گەڕەکی یەشیلیورتی موش ئاهەنگی نەورۆزی ئەنجامدا. هاوڵاتیان بە جلوبەرگی کوردی و ئاڵای دەم پارتی ئامادەبوون و هەڵپەڕکێیان ئەنجامدا.
لە ئاهەنگەکەدا پەرلەمانتاری دەم پارتی سومەیە بۆز نرخاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پەیوەست بە نەورۆز خوێندەوە.
هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر گوتی: "گەلی کورد بۆ ئازادی خۆی بە ئیرادەی خۆی لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز ئامادەیە. لە چوار پارچەی کوردستان گەلی کورد گۆڕەپانەکانی پڕ کرد".
کەسکین بایندەر گوتی: "ئێمە چارەسەرمان دەوێت، موخاتەبی سەرەکی ئۆجالانە، ئێمە ڕێگە لەم شەڕە دەگرین".
بایندەر ڕایگەیاند گەلی کورد بەرامبەر شەڕی تایبەت سەری نەوی کرد، ئاشتی پاراستووە بەرامبەر لایەنگرانی شەڕ، گوتی: "بۆیە ڕۆژی چارەسەرە، ڕۆژی ڕاپەڕینی گەلی کوردە. ڕۆژی موشە".
بایندەر تیشکی خستەسەر هەڵبژاردنی ٣١ ی ئادار، گوتی: "بانگەواز لە هەمووانە. ئێمە لەگەڵ ئێوە، موش و ناوچەکانی بە مۆری دەم پارتی دەنەخشێنین".
هاوڵاتیان بەدەم گۆرانییەکانەوە هەڵپەڕین، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.