پاسەوانە ئەشکەنجەگەرەکەی زیندانییەک بە زیندانییەکەى وت: تۆ هێشتا خۆت نەکوشتوە؟

پاسەوانانی زیندان جارێکی تر هێرشیان کردە سەر زیندانییەک بەناوی هۆگر باتو. دوای هێرشەکە، پاسەوانێک بە باتوی وت: "تۆ  هێشتا خۆت نەکوشتوە؟" باتو بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی و گوشارەکانی سەری ماوەی ١٩ ڕۆژە لە مانگرتن دایە.

هۆگر باتو لە زیندانی ژمارە ١ی ئامەدەوە دوورخراوەتەوە بۆ زیندانی جۆری ئێس لە ئیدر و بە ئەشکەنجە و لێدان ناچاریان کردبوو، خۆی رووت بکاتەوە و بە رووتکراوەی پشکینینی بۆ بکەن. بۆ ئەوەش دەستەکانیان لە پشتەوە کەلەپچەکردبوو و قاچەکانیان بەستبووە و سەریان شکاندبوو.

باتو بەهۆی ئەو پێشێلکاریانەی مافەکانی مرۆڤ و ئەو گوشارانەی لەسەریەنی مانی لە خواردن گرتووە. هۆگر باتوی زیندانیی مانگرتوو جارێکیتر لەلایەن پاسەوانەکانەوە برا بۆ ژوورێکی تر و دووبارە دەستیان بە ئەشکەنجەدان و لێدانی کردەوە. پاسەوانێکی ئەشکەنجەگەر بە ناوی ئە.ئە لە کاتی لێدانەکەدا، بە باتوی وتبو: "تۆ هێشتا خۆت نەکوشتوە؟".

باتو ماوەی ١٩ ڕۆژە لە مانگرتن دایە.

ژ.ت