بە زیندانەکانی جۆری ئێس گوشار لەسەر زیندانیان زیاتر دەکرێت
حەبیب ئەکسیک پەرلەمانتاری هەدەپەی ئیدر رایگەیاند، دەیانەویت بە زیندانەکانی جۆری ئێس زیندانییەکان بە تەنهایی رابگرن، بێ ناسنامەیان بکەن و جەستە و مێشکیان بە دیل بگرن.
حەبیب ئەکسیک پەرلەمانتاری هەدەپەی ئیدر رایگەیاند، دەیانەویت بە زیندانەکانی جۆری ئێس زیندانییەکان بە تەنهایی رابگرن، بێ ناسنامەیان بکەن و جەستە و مێشکیان بە دیل بگرن.
لە تورکیا ٣ زیندانیی جۆری ئێس بە زیندانەکان زیادکران. لە ئەنتالیا، بۆدروم و ئیدر زیندانەکانی جۆری ئێس کرانەوە. لە ناوچەی چارشەمبەیای پارێزگای سامسۆن ٢ زیندانی تری جۆری ئێس لە دروستکردندان.
حەبیب ئەکسیک پەرلەمانتاری هەدەپەی ئیدر لەبارەی زیندانی جۆری ئێسەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ڕایگەیاند، دەیانەوێت بە زیندانەکانی جۆری ئێس زیندانیان بە تەنها بمێننەوە، بێ ناسنامە بکرێن، جەستە و مێشکیان دیل بکەن.
ئەکسیک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، گۆشەگیریی جەستەیی و کۆمەڵایەتی لە رووی جەستەیی، دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە زیانی گەورە بە مرۆڤ دەگەیەنێت و وتی: "زیندانیانی جۆری ئێس سەرەڕای ئەوەی سزای توند، یان سزای دیسیپلین و گۆشەگیریان بەسەردا نەسەپێنراوە، بەڵام دەیانکەنە ژووری تاکە کەسی. بە پاساوی ئەوەى لە ژووری تاکەکەسی دان ڕۆژنامە بە زیندانییان نادەن، رێگا نادەن چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجام بدەن، یان ماوەی چاوپێکەوتنەکەیان کورت دەکرێتەوە. لە کاتی ژماردندا دەیانەوێت زیندانییەکان بە پێوە بوەستن. ئەو بەندکراوانەی دەیانەوێت بچنە شوێنی هەواگۆڕکێ دەیانبەنە بەشی فریاکەوتنی خێرا دەرزییان لێ دەدەن و دەیانگێڕنەوە و دوای سێ هەفتە دەیان بەن بۆ هەواگۆڕکێ. ئەو دەرمانانەی، کە بۆ دانراوە لە دوای ٢ بۆ ٣ هەفتە پێیان دەدەن. بەندکراوان ڕێگەیان پێنادرێت بەشداری لەچالاکییە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان ببن. زیندانییەکان ناتوانن لایەنی پەیوەندیدار، یان کەسانی تر ببینن تاوەکو باس لە کێشەکانیان بکەن".
ئەکسیک ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیرییەکی زۆر چڕ لەو ژوورە تاکە کەسییانەدا بەسەر زیندانیاندا دەسەپێنرێت و وتیشی، "هۆگر باتو، کە بەهۆی دۆسیەی نسێبینەوە لە زیندانی ژمارە ١ی ئەمنیی ئاستبەرزی ئامەد زیندانی کرابوو، گواستراوەتەوە بۆ زیندانی جۆری ئێس لە ئیدر و وتی، لە گواستنەوەدا پشکنین بە رووتکراوەیی بەسەر باتودا سەپێندراوە و بەهۆی ئەوەی لە دژی ئەوە وەستاوەتەوە، بە زەویدا رایانکێشاوە. دوای ئەوەی چەندین رۆژ لە لە ژووری تاکە کەسیدا رایانگرت، بۆ چەندین رۆژیش خواردنیان پێ نەدا.
هاوکات سەرکان گونەش، ڕووکەن یڵدز و نەجدەت ئاینا لە زیندانی تاکەکەسی رادەگیرێن. عەبدوڵڵا ئاتەشی تەمەن ٧٠ ساڵ چەندین نەخۆشیی هەیە، بەڵام بەداخەوە چارەسەریی بۆ ناکرێت. ئێمە چەندین پرۆژە پرسیارمان دا و دەمانویست ئەوانە بگەینینە دەست لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەڵام بەداخەوە چارەسەرێکمان نەدۆزیەوە".
ژ.ت