پەدەکە ١٥ گەنجی ئێزدی دەستبەسەر کرد
هێزەکانی پەدەکە ١٥ گەنجی ئێزدییان دەستبەسەر کرد کە بۆ بەشداریکردن لە جەژنی جما ڕۆیشتبوون بۆ لالەش. زانراوە گەنجەکان ئەشکەنجە دراون و سیخوڕی بەسەریاندا سەپێنراوە.
هێزەکانی پەدەکە ١٥ گەنجی ئێزدییان دەستبەسەر کرد کە بۆ بەشداریکردن لە جەژنی جما ڕۆیشتبوون بۆ لالەش. زانراوە گەنجەکان ئەشکەنجە دراون و سیخوڕی بەسەریاندا سەپێنراوە.
زیاتر لە مانگێکە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی لە سەرتاسەری شنگال جەژنی جمای ئێزدی پیرۆز دەکرا. ئێزدییەکان لە هەموو شوێنێکی جیهان، لەو شوێنانەی کە تێیدا نیشتەجێ بوونە، ئاهەنگی جمایان دەگێڕن و قوبەکانیان نەوژەن دەکەنەوە و هیلالەکان لەسەر دادەنین، لە کۆتایی جمایەش سەردانی لالەش دەکەن. بەپێی باوەڕی ئێزیدییەکان، پێویستە هەر گەنجێکی ئێزیدی لانیکەم جارێک سەردانی لالەش بکات و بە ئاوی کانی سپیی مۆر بکرێت.
لە ٦ی مانگەوە جەژنی جمای لالەش دەستی پێکردووە و بە جۆش وخۆشەوە پیرۆز دەکرێت. ئێزدییەکان لە هەموو جیهانەوە بە تایبەت لە شەنگالەوە سەردانی شێخادی دەکەن. هەروەها گەنجێکی زۆر و گەل بۆ ئەوەی بەشداری مەراسیمەکە بن سەردانی لالەشیان کرد.
گەنجان لە شەنگالەوە چوون و بەشداری مەراسیمەکە بوون، بەشێکیان ئەندامی ڕێکخراوی ئیدارەی خۆسەری شنگالن، کاتێک سەردانی لالەشیان کردبوو دەستگیر و ئەشکەنجە دراون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، پێشمەرگە و ئاسایشی پەدەکە لە دەروازەی لالەش، ناسنامەی٣٠گەنجی ئێزدی کە دەچنە لالەش دەپشکنن و بەو پێیە زۆرکەس دەستبەسەر دەکەن.
چونکە بە گوتەی پەدەکە، گەنجێکی ئێزدی دژی داعش ڕاپەریوە، بەرگری لە خاکەکەی دەکات و دڵسۆزی بۆ خاکەکەی هەیە ’تاوانبار’ـــە، بەتایبەت ئەو گەنجانەی لە ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆسەرەوە سەردانی لالەش دەکەن دەیانگرن و فشاریان دەخەنە سەر و ناچاریان دەکەن سیخوڕی بەسەریاندا دەسەپێنێ.
لەم جمایەدا ١٥ گەنج کە بەشێکیان ئەندامی ئاسایشی ئیزیدخان و بەشێکی دیکەی ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرین لەکاتێک دەیانەوێت بچنە ناو لالەش، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کە دەروازەی چوونە ژوورەوەی لالەشیان کۆنترۆڵ دەکرد، دەستبەسەر دەکرێن و لەگەڵ خۆیان دەیانبەن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو گەنجانەی ئازادکراون، دوای لێپرسینەوە گەنجە دەستبەسەرکراوەکان دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندی پاراستنی پەدەکە
لە دهۆک. زانراوە کە لە کاتی ئەشکەنجەدا سیخوڕی بۆ میت و پاراستنی پەدەکە بەسەریاندا سەپێنراوە.
هەروەها پاراستنی پەدەکە لە کاتی ئەشکەنجەدان وشەرتی ئازادکردنی گەنجەکان، داوای زانیارییان سەبارەت بە بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر و سەرکردەکانی شنگال کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیدارەی خۆسەر، لە کۆی 15 گەنجی دەستبەسەرکراو 7گەنج ئازاد کراون و 8 گەنجیان تا ئێستاش لە ژێر دەستی دەزگای پاراستن لە زیندانی زرکان لە شاری دهۆک دەستبەسەرن.