پەدەکە بۆ داپۆشینی شکستی لە هەڵبژاردن، بەنیازی سووتاندنی قورئانە

ئەمشەو پەدەکە دەیەوێت لەڕێگەی سیناریۆی سووتاندنی قورئانەوە، پشێویی درووست بکات و ڕۆژەڤی هەڵبژاردن بگۆڕێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆژنیوز، بنکەی ئاسایشی سۆران کە هێزێکی سەر بە پەدەکەیە نووسراوێکی ئاراستەی بازگەکان کردووە و نووسراوەکە دەست ئاژانسی ڕۆژنیوز کەوتووە، پەدەکە دەیەوێت ئەمشەو لەڕێگەی سیناریۆی سووتاندنی قورئانی پیرۆزەوە پشێویی درووست بکات و سەرنجی خەڵک لە سەر ڕۆژەڤی هەڵبژاردن لابدات. پەدەکە دەیەوێت پەکەکە بەم کارە تۆمەتبار بکات.  

لە نووسراوەکەدا دوو ناوی خەیاڵی هاتوون گوایە سەر بە پەکەکەن و دەیانەوێت قورئانی پیرۆز بسووتێنن، بەڵام ئاشکرایە پەدەکە لە ڕێگەی ئەم سیناریۆ شکستخواردووەوە، دەیەوێت شکستی خۆی لە هەڵبژاردن بشارێتەوە و هاوکاری پرۆپاگەندەکانی دەوڵەتی تورک بکات.