پەدەکە بەردەوامە لە ناردنی هێزی چەکداری بۆ ناوچەکە

پەدەکە کە هەموو هەنگاوێکی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دەنێت، بەردەوامە لە گێرەشێوێنی و هەوڵە تیکدەرانەکانی. لەم چوارچیوەیەدا بنەماڵەی بارزانی بەردەوامە لە رەوانەکردنی هێزی چەکداری بۆ ناوچەکە.

لە دەشتی هێلێ هێزەکانی پەدەکە پەیوەندیان بە موختاری گوندەکانی ناوچەکەوە کردووە و داوای تەلەفۆنی شوانەکانی ئەو گوندانەیان لێکردوون.

هێزەکانی پەدەکە تەلەفۆنیان بۆ شوانەکان کردووە و داوای کاری سیخوڕیان لێکردووە و بە پێی زانیاریەکان، ئەو هێزانە بۆ شوانەکانیان وتووە:"کاتێک بۆ لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانتان دەچن بۆ شاخ، دەبێت بارەگای گەریلاکانمان ئاشکرا بکەن و لەو شوێنەکانیان ئاگادارمان بکەنەوە."

هەمان ئەو هێزانە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کەشفی ناوچەکە دەکەن.

هێزەکانی پەدەکە هێزێکی زیاتریان ناردووە بۆ ئەو بنکەکانیان لە ناوچەی سورچیانی سەر بە ناحیەی دینارتێ هەیانە و چەندین بنکەی نوێیان لەو دەڤەرە دروست کردووە.

پەدەکە هاوکات ١٠ هامەر و چەندین چەکی قوڕسی رەوانەی ئەو بنکە سەربازیە نوێیانە کردووە.

ز.ش