زیندانی سیاسی كورد موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان كه له چواری تشرینی یه‌كه‌می 2010دا ده‌ستگیركرا و له‌سه‌ره‌تاوه بۆ ماوه‌ی 230 رۆژ له ژووری تاكه‌كه‌سیدا راگیرا، دواتر سزای 30 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به په‌یامێكی ده‌نگی پشتگیری خۆی بۆ زیندانیانی سیاسی باكوری كوردستان ده‌ربڕی.
ئه‌حمه‌دیان كه ساڵی 2016 له زیندانی سه‌قز و دواتر بۆ زیندانه‌كانی سنه، ئێڤین و دواجاریش ره‌جائی شه‌هری كه‌ره‌ج دورخراوه‌ته‌وه، په‌یامه‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته ئاریه‌ن تی ڤی. له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌حمه‌دیان رایگه‌یاند، "من زیندانی سیاسی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان پشتگیری خۆم بۆ زیندانیانی سیاسی گه‌له‌كه‌مان له باكوری كوردستان ده‌رده‌بڕم".
ترسی رژێمی تورك له رێبه‌ر ئاپۆ
ئه‌حمه‌دیان رایگه‌یاند، كه ئه‌و سته‌م و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی له زیندانه‌كانی توركیا له زیندانیان ده‌كرێت، به هۆی په‌یڕه‌وكردنی سیستمی ئه‌شكه‌نجه‌یه له ئیمراڵی و وتی، " سته‌م، ئه‌شكه‌نجه، گرتن و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی رژێمی تورك له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان له باكوری كوردستان سنوری به‌زاندووه. له راستیدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆشه‌گیری له ئیمراڵی له سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ قورس كراوه سته‌م و زۆرداری له‌سه‌ر زیندانیانیش زیادی كردووه. ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه ترسی رژێمی تورك له ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ له چ ئاستێتێكدایه".
ئه‌حمه‌دیان له درێژه‌دا سه‌رنجی راكێشایه سه‌ر مانگرتن له خواردنی ماوه نادیار و بێگه‌ڕانه‌وه‌ی زیندانیان و بێده‌نگی دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌و باره‌وه شه‌رمه‌زار كرد.
زیندانی سیاسی ئه‌حمه‌دیان بانگه‌وازی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد و جیهان كرد و وتی، " له به‌رامبه‌ر پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤی بنچینه‌یی گه‌لی كورد هه‌ڵوێست بگرن. پێویسته رێكخراوه سیاسی و مافی مرۆڤییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌رمه‌زار بكه‌ن".
ئه‌حمه‌دیان له كۆتاییدا له نۆهه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی پاریس‌دا سه‌كینه جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (رۆژبین) و له‌یلا شایله‌مه‌ز (رۆناهی) به بیرهێنایه و به‌ڵێنی درێژه‌پێدان به تێكۆشانی شه‌هیدانی دا.
هـ . ب