ئێمە چاوپێکەوتنمان لەگەڵ کرێکارانی کانەکان و خۆبەخشان ئەنجامدا، کە بەشدار بوون لە کاری گەڕان و ڕزگارکردن لە ئەلبیستان دا. ئەوە ڕوون بوویەوە بەهۆی هەڵوێست و بە دەمەوە نەهاتنی بەرپرسانی دەوڵەت، کەسانێکی زۆر لە یەکەم ڕۆژی بومەلەرزەکەوە لە ژێر داروپەردووەکاندا بەهۆی سەرما و ڕەقبوونەوە گیانیان لە دەستداوە.
بە وتەکانی کرێکارانی کانەکان و خۆبەخشانی هەدەپە، کە بەشداربوون لە کاری گەڕان و ڕزگارکردنی هاووڵاتییاندا، ئەو بانگەشانە لەبارەی ڕەقبونەوەی خەڵک لە ژێرداروپەردووەکاندا پشتڕاکرانەوە و کرێکارێکی کانەکان، کە بەشداری هەڵمەتی ڕزگارکردنی هاووڵاتیاین بوو ڕایگەیاند، لەژێر داروپەردوی ئەو بینایەدا، کە بەڕێوەبەرایەتیى دۆخی لەناکاو و رووداوەکان (ئافاد - AFAD) وتی، هیچ کەسێکی تیادا نییە، ئێمە کچێک و باوکیمان دەرهێنا، ئافاد هەوڵی دا ڕێگری لە دەرهێنانی ئەو کچ و باوکە بکات، بەڵام ئێمە گوێمان لە ئافاد نەکرد و ئەو دوو کەسەمان ڕزگارکرد.
کرێکارێکی دیکەی کانەکان ڕایگەیاند، دوای ئەو ڕزگارکردنانە، ئیدی ئافاد سەرپەرشتیکردنی بینا ڕووخاوەکانی ڕادەستی پۆلیس کرد، سەرباری ئەوەی کاری ڕزگارکردنی هاووڵاتییان لە ژێر داروپەردووەکاندا بەردەوام بوو، پۆلیس ڕێگری لە پرۆسەی ڕزگارکردن کرد و بە زۆر خۆبەخشەکان و ئێمەی لە گەڕەکەکان دەرکرد.
'ڕەقبوونەوەی مرۆڤ لە ژێر داروپەردووەکان تاوانی پۆلیس و ئافادە'
خۆبەخشێکی هەدەپە، کە لە ڕۆژی دووەمەوە دەستی بە کاری گەڕان و ڕزگارکردنی هاووڵاتیاین کردووە وتی، لە چەند بینایەکەوە دەنگیان بیستووە و بۆ ئەوەی بە دەم دەنگەکەوە بڕۆن تونێلیان بۆ چوونە ناو بیناکان دروستکردووە، بەڵام پۆلیس بە زۆر رێگریی لێکردین و دەریکردین.
ئەو خۆبەخشەی هەدەپە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەم دۆخەدا و بەو هۆی ڕیگرییەکانی پۆلیس و ئافادەوە ژمارەی گیان لەدەستدانەکان زیادی کرد و وتی: "ئێمە بەشداری هەڵمەتی گەڕان و رزگارکردنی هاووڵاتییان بووین. ئێمە لەگەڵ کرێکارانی کانەکانی زۆنگولداکی بەشداریمان لە کاری ڕزگارکردن کرد. دەنگ لە شوێنێکەوە و لە ژێر داروپەردووەکانەوە دەهات، ئێمە وتمان دەبێت خۆمان بەو دەنگە بگەیەنین، چونکا هەندێک کەس لە ژێر داروپەردووەکاندان، بەڵام هێزە ئەمنییەکان هاتن و وتیان، چاوەڕێ بکەن ئافاد دێت. بە پاساوی چاوەڕێکردن نەیانهێشت بە لێدانی تونێل بۆ ناو بینا ڕووخاوەکان خۆمان بە دەنگەکە بگەیەنین. بەو هۆیەوە زۆر کەس لەبەر سەرما ڕەقبوونەوە و گیانیان لەدەستدا، بەڵام ئەوان تەنها دەهاتن وێنەیان دەگرت و دەڕۆیشتن".
ژ.ت