پڵنگ مەلەتی: پەکەکە لە هەر کوێیەک بێت لەوێ بەرخۆدان هەیە

ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە، پڵنگ مەلەتی، پێشوازی لە بەرخۆدانی زیندانیانی پەکەکە و پاژک کرد کە چالاکی مانیان لە خواردن دەست پێکردووە و وتی:" بۆ پەکەکە شوێن گرنگ نییە، پەکەکە لە هەر کوێیەک بێت، لەوێش بەرخۆدان هەیە."

ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە، پڵنگ مەلەتی، لەگەڵ ڕادیۆی دەنگی گەل قسەی کرد و لە بەشی ٢ی چاوپێکەوتنەکەدا شەڕی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و بەرخۆدانی گەریلای هەڵسەنگاند.

پڵنگ مەلەتی سڵاوی لە بەرخۆدانی گەریلاکان کرد و بە ڕێزەوە ئەو هەڤاڵانەی بە بیر هێنایەوە کە لە بەرخۆدانەکاندا شەهید بوون و ڕایگەیاند کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەدیلێکی گەورە دراوە. پڵنگ مەلەتی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لە زۆرێک لە وڵاتان شەڕ ڕوودەدەن و زیاتر گەلان بندەست زیانیان پێدەگات. هەر بۆیە بە هەموو هێزەوە هێرش دەکەن. بێگومان گەورەترین شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات. بە تایبەتی دەوڵەتی تورک بە مەبەستی درێژەدان بە دەسەڵاتی خۆی و سیاسەتی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرش ئەنجامدەدات. دەوڵەتی تورک خۆی لەسەر ئەم بنەمایە راگرتووە. لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمارەوە، بەردەوام بە کودەتا دژی داواکارییەکانی کۆمەڵگا بۆ ئازادی وەڵامی داوەتەوە. ئەوەی لێرەدا گەورەترین پێشکەوتنی بەدەستهێناوە و گەورەترین ئامانجی دەست نیشان کردووە بزووتنەوەی پەکەکە یە. هەر بۆیە دەوڵەتانی  سەرمایەداری، بەڕێگەی دەوڵەتی تورکەوە، گەورەترین هێرش دژی پەکەکە ئەنجام دەدەن.

پەکەکە لە سەرەتای دامەزرانیەوە ڕووبەڕووی هێرشی گەورەی بووەتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە زلهێزە دەسەڵاتدارەکان هەموو دەرفەتێکیان بە دەوڵەتی تورک داوە. گەریلا بەرخۆدانی بێ وێنەی لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا نیشان داوە. پەکەکە بە هێزی دەسەڵاتدارەکانی گوت، ئەگەر ئێوە پێش لە ژیانی ئێمە وەک گەلانی ئازاد بگرن، ئەوا ژیانێکی نوێ بنیات دەنێین. تێکۆشانی پەکەکە بۆ ئەمەیە. بۆیە بەرپرسیارێتی مێژووییمان لەسەرە. ئەمڕۆ بزووتنەوەکەمان تێکۆشان بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەکات. له سەر ئەم بنەمایە له چیاکانی کوردستان بەرخۆدان بەڕێوەدەچێت. دەوڵەتی تورک ئەگەر بە چەکی کیمیاویش هێرش بکات، قەد بە پێچەوانەی ئیرادەی بەهێزی گەریلاکان ئەنجام بەدەست ناخات. گەریلا چالاکی بەهێز و کاریگەر لەدژی دوژمن ئەنجام دەدەن. گەریلا و گەل پێکەوە شەڕ دەکەن، بۆیە بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ناوی دەبەین. گەریلا بە پێی بەرژەوەندی و پێویستی گەل شەڕ بەڕێوە دەبات. دوژمن دەبێت باش بزانێت کە بە هێرش ناتوانێ پەکەکە لەناو ببات. هێزی پەکەکە تەنها لە چیاکانی کوردستاندا سنوردار نەبووە، بەڵکوو پەکەکە بزووتنەوەیەکە لەسەر بنەمای فکری و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دامەزراوە و ئومێد بە گەلانی بندەست دەبەخشێت.

زیندان یەکێکە لەو گۆڕەپانانەی کە گەورەترین تێکۆشانی تێدا دەکرێت.

ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە، پڵنگ مەلەتی، مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک کە بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، وەبیرهێنایەوە و وتی:"زیندان یەکێکە لەو گۆڕەپانانەی لە مێژووی پەکەکەدا تێکۆشانی گەورەی  تێدا کراوە. بەرخۆدانێکە لە زیندانی ئامەد لەلایەن هەڤاڵان مەزڵوم، خەیری و کەمالان دەستیپێکرد، ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە. پەکەکە لە زینداندا گەورەترین گورزی لە دوژمن داوە، بۆیە مانگرتن لە خواردن کە زیندانیانی پەکەکە و پاژک دەستیان پێکردووە زۆر مانادارە. زیندانیان تا ئەمڕۆش ڕووبەڕووی هێرشی زۆر و بەدیلی قورسیان داوە، بەڵام هەنگاوێکیان لە تێکۆشان بەرەو دواوە نەناوە. ئەمەش سەلمێنەری ڕاستی ئیرادەی زیندانیانی پەکەکە و پاژک ـە.

بۆ پەکەکە شوێن گرنگ نییە، بەڵکوو پەکەکە لە هەر کوێیەک بێت بەرخۆدان هەیە."پەکەکە لە زیندانەکاندا هێزێکی دینامیکی گەورەیە. ئەم دینامێکە هێز و ئیرادەی بۆ گۆڕینی پرۆسەی ئێستا هەیە، دوژمنیش ئاگادارە. و بەم ترسەوە نزیک دەبێتەوە. ئەشکەنجەدان لە ئیمرالی و زیندانەکانی دیکەش لەسەر ئەم ترسە دەستی پێکردووە، سڵاومان ئاراستەی هەڤاڵانی زیندانی دەکەین کە مانیان لە خواردن گرتووە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، چالاکییەکانیان قەد بێ ئەنجام نابێت، ئامانجی گەریلا، ئەوەیە هەڤاڵانی زیندانیمان و گەلەکەمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن، لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشین دەکەین.

پەکەکە ٤٥ ساڵە بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی تێکۆشاوە و گەلێک بەدیلی داوە. بزووتنەوەکەمان و ڕابەراتیمان هەموو دەرفەتێکیان بۆ ژیانێکی ئازاد لەسەر یەک کۆکردووتەوە. هەر لەسەر ئەو بنەمایە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. ئەگەر تەنیا یەک جەنگاوەری ئەم بزووتنەوەیەش بمێنێ، تا کۆتایی لە سەر ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پەکەکە تێکۆشان دەکەین.