پیرۆزبایی نەورۆز لەلایەن دایکی شەهیدێکی سێدارەوە
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بلاو بوونەتەوە، "دایە ئەفسانە"، دایکی پژمان فاتحی بە بۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان کردووە.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بلاو بوونەتەوە، "دایە ئەفسانە"، دایکی پژمان فاتحی بە بۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان کردووە.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٢(٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣) هەر یەکە لە "وەفا ئازەربار"، "پژمان فاتحی"، "محەمەد فەرامەرزی" و "مۆحسێن مەزلووم" لەلایەن دەستەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە لە زیندانی قەزەلحەساری کەرەج لە سێدارە دران و تا ئێستا گۆڕەکانیان نادیارن. لەسێدارەدانی ئەو چووار بەندکراوە کوردە لەناو کۆمەڵگەی کوردی و دەرەوە ناڕەزایەتیی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە.
دایە ئەفسانە"، دایکی پژمان فاتحی بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی، پیرۆزبایی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کرد.