پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد.
پەژاک هێرشەکەی سوپای تورکی داگیرکەری وەک تاوانێک لە دژی مرۆڤایەتی پێناسە کردووە و بە توندی شەرمەزاری کردووە.
پەژاک ئەوەشی خستووەتەڕوو ، کە ماوەی رابردوودا گەلی کوردی ستەملێکراو و مەدەنی دەکرێنە ئامانجی هێرشی ناوجوامێرانە و شەهید دەکرێن و راشیگەیاند، "ئەو هێرشە دژە مرۆڤایەتیانە بە بەرچاوی رای گشتیی جیهان کە بانگەشەی پاراستنی شکۆی مرۆڤایەتی و دیموکراسی دەکەن و هەروەها لەبێدەنگی هێزە هەژمووخوازەکاندا ئەنجام دەدرێن.
هاوڕێمان هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ یوسرا دەروێش، جێگرەکەی لیمان شوێش و سۆفێرەکەیان فرات توما لە ئەنجامی رێککەوتنی دوژمنانی گەلی کورددا شەهیدبوون. بێ شک لە سایەی تێکۆشانی گەلی کورد و بەتایبەتی تێکۆشانی رۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، یەکێتیی گەلەکەمان و رۆڵە گیانبازەکانیدا لە دژی دوژمن دەستکەوتی گەورە مسۆگەر کراون. تێکۆشانی یەکگرتووی گەلان سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت".
هـ . ب