پەژاک: رۆژی جیهانی كرێكار سیمبۆلی لەناوچوونی فاشیزمی شەڕخۆازە لە كوردستاندا

لە ڕاگەیاندراوێکدا پەژاکدا بەبۆنەی یەكی ئایارەوە ڕایگەیاندووە، هێرش بۆ سەر بەشەكانی كوردستان و سەرلەنوێ هێرشكردنە سەر زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لەباشوری كوردستان هەموو چین و گەلانی هەرێمەکە بەتایبەتی عەرەب و فارسیشی لەگەڵ كوردان رووبەرووی مەترسی كردووەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا پەژاکدا بەبۆنەی یەكی ئایارەوە ڕایگەیاندووە، هێرش بۆ سەر بەشەكانی كوردستان و سەرلەنوێ هێرشكردنە سەر زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لەباشوری كوردستان هەموو چین و گەلانی هەرێمەکە بەتایبەتی عەرەب و فارسیشی لەگەڵ كوردان رووبەرووی مەترسی كردووەتەوە.

پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پەژاک" لەلێدوانێكدا بەبۆنەی یەكی ئایارەوە، سەرەڕای پیرۆزبایی لەرەنجدەران و كرێكاران رۆژی جیهانی كرێكارانی وەكو یەكگرتن، یەكێتی و تێكۆشان لەدژی فاشیزم بەناو كردووە..

دەقی ڕاگەیاندراوەكەی پەژاک بۆ یەكی ئایار:

"یەكی مانگی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران، سیمبۆلی تێكۆشانی بەردەوام و بەنرخی مێژوویی كرێكارانی جیهان و كوردستان بۆ ئازادی هەمەلایەنە، هەموو ئەو كۆمەڵگەیانەی لەژێر زۆڵم و ستەمن. رۆژی یەكگرتن، یەكێتی و تێكۆشان دژ بەفاشیزم لەكرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان، ئێران و دنیا پیرۆز دەكەین.

هەرچۆن ئەمڕۆكە شەڕخۆازانی فاشیزمی جیهانی سەرمایەداری لەهەموو كۆنجێكی دنیادا هەبوونی گەلان و كۆمەڵگەكان بەتایبەتی گەلی كوردیان رووبەرووی هەڕەشەكردۆتەوە، تێكۆشانی كرێكارانیش وەكو سیمبۆڵی بەرخۆدان دژ بەزۆرداری مۆدیرنیتەی سەرمایەداری لەسەرئاستی دنیا بەپێداگری شۆڕشگێڕانەوە بەردەوامە. هەر ساڵ لەساڵرۆژیی كۆمەڵكۆژی ئەرمەنیەكان و رۆژی جیهانی كرێكاراندا، دەوڵەت و ئەرتەشی فاشیست و داگیركەری تورك بەئامانجی لەناوبردنی گەلی كورد و گۆشارخستنە سەر گەلانی هەرێمەكە بەتایبەتی عەرەب، هێرشەكانی دژ بەرۆژئاوا و باشوری كوردستان، لەعەفرینەوە بگرە تا قەندیل دەستی پێ كردوە.

ئەمساڵیش لەكاتێكدا كە قەیرانی بێكاری، برسیەتی، نەبوونی، هەڵاوسان و هەڵاوسانی ئابوری جیهانی بەبۆنەی شەڕخۆازیەكانی سیستەمی سەرمایەداری لەزۆرینەی وڵاتان بەتایبەتی ئۆكرانیا و زۆربەی شوێنی كوردستان بەرفراوان بووە و دەستیان بەلەناوبردن و قڕكردنی گەلی كورد و كوردستان كردوە. ئەم رەوشە زیاتر لە بن پێ كردنی مافی چینی كرێكاران، ژیانی هەموو چینەكانی بن دەستە لەكۆمەڵگەوە دەخاتە مەترسیەوە و هەڕەشەیەكە لەوانە بەگشتی. ئەگەر بەخوێنخۆریەكانی بێ بەزەیەكانی فاشیزمی دەوڵەتی تورك لەسەر گەلانی هەرێمەكە كۆتایی نەیەت، بە بێ گۆمان رەنجی تێكۆشانی چینەكانی كۆمەڵگە بەتایبەتی چینی كرێكار بێ ئەنجام دەمنێتەوە.

رەوشی كرێكاران لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانیش پەیوەستە بە رەوشی قەیرانئاوی جیهانی شەڕ و تێكۆشانی گەلان دژ بەسیستەمە بێ بەزەیەكانی سەرمایەداریەوە. ساڵی ٢٠٢١ ساڵ هەستانەوەی شكۆداری چینی كرێكاران لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر لەچوار هەزار چالاكی ناڕەزایەتی بەردەوام بوو. بێ گۆمان ناڕەزایەتیەكانی یەك ساڵە رابردوو لەئاستی بزوتنەوەیەكی كرێكاری و مامۆستایاندا بوو و بەرەو ئەوە دەچێت كە لەساڵی داهاتوودا بەسیستەم تر، رێكخراوتر و یەكگرتووتر بێت. ستەم و داگیركاری هەموو چینەكان بەتایبەتی چینی ملیۆنی كرێكاران لەئێراندا، هاوشان لەگەڵ بەرنامەكانی سیستەمی سەرمایەداری و لیبرالیزمی جیهانی و بە رێنمایی لەوان ئەنجام دەگرێت. بێ گۆمان كەم كردنەوەی ماف و ئیمتیازاتی ئینسانی و چینی كرێكاران بە شتگەلێكی بچۆكی وەكو مەعاش لە شكۆ و واتای بەرزی تێكۆشانی ستراتیژیك و مرۆڤی ئەوان كەم دەكاتەوە. چینی كرێكار سیمبۆلی كۆمەڵگەیەی ژێر دەستەیە كە دەبێت لەزۆڵم و كوێلایەتی و داگیركاری رزگار بكرێت. بۆ هەڵسانەوەی كۆمەڵگەیەكی بێ چین، داگیركەری، زۆڵم و زۆر، جیاكاری و ناعەداڵەتی، كۆمەڵكۆژی و توانەوەی دۆژمن، پێویستە چینی كرێكار لە یەكگرتن و یەكێتی لەگەڵ بەشەكانی تر و چینەكانی تری و پێكهاتەكانی تری كۆمەڵگە دەست لەناو دەست، تێكۆشانێكی یەكگرتوو بەرێوە ببەن. بەتایبەتی بۆ دەرباز بوون لەقۆناخی هەستانەوەی دیموكراتیك بۆ شۆڕشی دیموكراتیك لەبەرامبەر بە خراپیەكانی دیاردەكانی دەوڵەت و چینی كاربەدەست، ستراتیژ، بەرنامە و تاكتیكی تێكۆشانی كرێكاران پێویستی بەگۆڕانكاری بنەڕەتی هەیە. تێكۆشان لەبەرامبەر بەتەنیا نەبوونی و بێ پارەیی، نە لەدژی داگیركاری، بێ عەداڵەتی، جیاكاری، ستەمی سیستەماتیك و بۆنیادی لەناوگەری دەوڵەت و سەمایەداری نیە. چینی كرێكار بێ گۆمان دەبێت پێشەنگایەتی و دیاریكەری هەستانەوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەئێران و سیمبۆلی شۆڕشی كۆتایی بۆ گەیشتن بەئازادی هەمیشەیی بكات.

لەكوردستانیشدا تێكۆشانی كرێكاران بەتێكۆشانی گەلی كورد بۆ رزگاری لەزۆڵم و ستەمی فاشیزم گرێ خواردووە و بەمشێوە دانەبڕانە، تێكۆشانێكی سەرەو چینەكان لەتێكۆشاندا بەرێوە دەبات كە ئامانجی ئەوان، ئازادی هەموو كۆمەڵگە لەژێر تیغی سیستەمی داگیركاری، جیاكاری و كۆمەڵكۆژی و توانەوەیە. رۆژی یەكی ئایاری ١٩٤٦ كە ناڕەزایەتی كرێكاریەكانی كرماشانیان كێشا خوێن و خوڵدا، بووە خاڵی دەستپێكردنی قۆناخێك لەمێژووی تێكۆشانی ئازادی گەلی كورد. ئەمڕۆكە سیستەمی دیكتاتۆری ئێران لەهەرشێوە رێكخستنێكی دیموكراتیكی كرێكاران، گەنجان، ژنان و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی كۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی كوردستان رێگری دەكات، چۆنكە لەبەربوونەوەی تێكۆشانی شۆڕشگێرٍیی گەلی كورد لەهەرێمەكە دەترسێت. گۆشاری سیستەمی سەرمایەداری و زۆڵم  و ستەمی ئێران، توركیا، سوریا و عێراق لەسەر گەلی كورد بەئامانجی زیندووكردنەوەی تواندنەوە و كۆمەڵكۆژی، وەكو هەمیشە بەردەوام دەكات و نەدیارە لەلایەن توركیا و ئێرانەوە بەئاستێك بگاتە كە نەتەنیا چینی كرێكاران هەموو كۆمەڵگەی رووبەرووی مەترسی كردۆتەوە. سەركۆتكردنە سیاسی و سەربازیەكانی ئەم چوار دەوڵەتەی دەسەڵاتدار لەسەر كوردستان هاوتەریب و بەیەك ئامانجی هاوبەش پێكدێن كە زیاتر لەوەیە كە بەچینی كرێكارەوە تەنیا ببەسترێتەوە. لەم چوار دەوڵەتە، چینی كرێكار بۆ لەناوبردنی گەلان لەرەوش و باردۆخی خراپدانە. بێگۆمان دەستكەوتەكانی چینی كارێكار لەرۆژهەڵاتی كوردستان، بەدەر لەدەسكەوتەكانی چینی كارێكاران لەئێران لەسەد ساڵی رابردوودا نیە و پێویستە هەموو كۆمەڵگە بەبەئەنجامگەیاندنی شۆڕشی دیموكراتیك لەچوارچێوەی پاراستنیدا تێكۆشان بكات.

لەبارودۆخێكدا كە فاشیزمی دەوڵەتی ئێران، توركـ، سوریا و عێراق لەبەرامبەر بەگەلەكەمان شەڕیان راگەیاندوە، رەوشی سیاسی، ئابوری، ئاسایشی، كەلتوری و ژیانی لەئێران راگەیاندنی شەڕە دژی لەدژی هەموو كرێكاران كە لەلایەنە ژیانیەوە خراونەتە خوارترین چینی كۆمەڵگەوە.

ئەمڕۆكە لەكاتێكدا رۆژی جیهانی كرێكاران جەژن دەگرین كە سیاسەتی سەركۆتكردن لەهەرچوار بەشی كوردستان بەئاستێك لەقۆناخێكی شەڕی بێ بەزەیانە گۆڕدراوە و فاشیزمی تورك سەركێشی ئەوە لەهەرێمەكەدا دەكات. هێرش لەسەر بەشەكانی تری كوردستان بەسەرلەنوێ شەڕ لەهەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا لە باشوری كوردستان هەموو چینەكان و هەموو گەلانی هەرێمەكە بەتایبەتی عەرەب و فارسی لەگەڵ گەلی كورددا رووبەرووی مەترسی كردۆتەوە. هەرچواربەشی كوردستان و هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوین بەقۆناخێكی سەرلەنوێكردنەوە گەیشتووەتە لەشەڕی جیهانی سێیەم بەناوەندی كوردستان كە ئەگەر دۆژمن بەربەست نەكرێت، هەموو تێكۆشانی كرێكاری، مامۆستایان، گەنجان و ژنان و بەشەكانی تر و رێكخستنەكانی كۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ناوین كە لەكاتی گۆڕانكاریەكی هاوشێوەی رێنسانس "رۆشنگەری"ین رووبەرووی شكست دەكاتەوە.

 وەكو پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پەژاک"، سەرەڕای پیرۆزبایی رۆژی جیهانی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان، ئێران و جیهان رایدەگەیەنێن تا ئەو كاتەی تێكۆشانی بەردەوامی چینەكان، پێكهاتەكان و چینە بن دەستەكانی گەلان بەتایبەتی گەلی فیداكاری كورد بەردوامیان هەبێت، نەتەنیا سیستەمی قڕكەری فاشیزم لەكوردستان و هەرێمەكەدا بەربەست دەكرێت، بەڵكۆ لەهەمانكاتدا دەبێتە سەرەتای سەركەوتنی مێژوویی لەسەددەی نوێدا. بەردەوامی تیكۆشانی كرێكاران بەتایبەتی لەچوارچێوەی كەمپنی "نە بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ دیموكراسی"، لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستاندا لەم كاتەدا زۆر گرنگ و ژیانیە. ئازادی رێبەر ئاپۆ كە تێكۆشانی خۆی بەبیرەوەری كرێكارانی ستەملێكراو جیهان دەست پێ دەكات و شۆڕشی كورد و كوردستانی لەسەر پێیەكانی ئەوانەوە بۆنیاد ناوە، یەكێك لە رۆژەڤە گەورەكانی رۆژهەڵاتی ناوینە. ئەمڕۆكە تێكۆشانی بزوتنەوەی ئاپۆچیتی هی هەموو گەلانی ژێردەستەی رۆژهەڵاتی ناوینە كە سیمبۆلی ئەوانە چینی كرێكارانە. لەبەر ئەوەش بانگەوازی لە هەموو كرێكاران، رەنجدەران، ژنان، گەنجان، رۆشنبیران، ئازادیخوازان و دیموكراسیخوازان دەكەین بۆ بەدەستخستنی دەرفەتی شۆڕش و تێكۆشانی هەنووكەیی، لەگۆڕەپانەكاندا ئامادە بن و دژی زۆڵم و ستەمی دەوڵەتە سەردەستەی سەر كوردستان راوەستانەوە و كۆتاییان پێ بهێنن. تێكۆشان دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورك لەشەڕی دژ بەگەریلا بۆ داگیركردنی هەموو گەلان دەستی پێكردوە. ئەرك و بەرپرسیاریەتی مرۆیی، ئەخلاقی و سیاسی هەموو چین و توێژەكان و پێكهاتەكانی كۆمەڵگەیە بەتایبەتی چینی رەنجدەر و كرێكاران. تێكۆشانی هاوبەش و یەكگرتووی هەموو چینەكانی كۆمەڵگە بە پێشەنگایەتی كرێكاران دەگاتە سەركەوتنی یەكجارەكی.

ژ.ت