قائیمقامی چەمچەماڵ: لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کەسێک گیانی لەدەستدا

سەرلەئێوارەی دوێنێ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەچەمچەماڵ هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک و لەوبارەیەوە ڕەمەک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لە هێرشەکەدا کەسێک گیانی لە دەستداوە و ٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕەمەک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە ڕۆژنیوزی وت: لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە دەوروبەری قەزای چەمچەماڵ کەسێک گیانی لەدەستداوە و ٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

ژ.ت